" type="text/css" > Skip to main content

کڵاسی فێربوونی ئەندازیاری دەنگ لە کارگەی کەلتووری دەکرێتەوە و بە شێوەیەکی زۆر مۆدێرن و زانستیانە پێشکەش دەکرێت، کۆرسەکە پێک دێت لە تێۆری و بەکارهێنانی سۆفتوێر و ئامێرە دەنگیەکان بە شێوەی پراکتیکی، چەندەها ئامێری دەنگی و کۆمپیوتەری باش بۆ ڕاهێنانەکان دابین کراوە لە پێناو باشتر و ڕوونتر گەیاندنی ئەم زانستەدا. سوپاس بۆ هەوڵی هەموو هاوڕێیان و بەڕێوەبەری کارگەی کلتووری کە هیچ درێغییان لە هاوکاری کردنی ئەم پرۆژە بەسوودە بۆ کۆمەڵگا نەکردووە، ئەم پرۆژەیە دەرگایەکی گەورە بە ڕووی گەنجاندا دەکاتەوە بۆ هەلی کاری زیاتر و باشتر، وە پاش بە ئەنجام گەیاندنی ئەرکەکانی بە دروستی فێرخواز دەبێتە خاوەن بڕوانامەیەکی بواری دەنگ.

هەر کەس ئارەزووی بەشدار بوونی هەیە ئەتوانێت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە خۆمەوە بکات یان  سەردانمان بکات و زانیاری زیاتر وەربگرێت.

ناونیشان: سلێمانی، کارگەی کلتووری (کارگەی جگەرەی کۆن)

پشت کتێبخانەی گشتی و پارکی نالی،  وەرشەکان، وەرشەی ژمارە ٦

تەلەفۆن: 07503187272

[email protected]

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک