" type="text/css" > Skip to main content

شاکێرا خەڵاتی ژنی ساڵی پێبەخشرا

رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی بیلبۆرد بۆ ژنانی لاتینی لە بواری میوزیکدا، خەڵاتی ‘ژنی ساڵ’ بە شاکیرا، هونەرمەندی کۆلۆمبی بەخشرا، ئەمەش یەکەم دەرکەوتنی ئەو گۆرانیبێژەیە لە دوای ئەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی لە ئیسپانیاوە بۆ ئەمریکا گواستەوە.

ئەو هونەرمەندە جیهانییە لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە، گوتارێکی پێشکێشكرد، تێیدا سوپاسی دایکی، هاوڕێ ژنەکانی و تەواوی جیھانی کرد.
لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە، وتی: “راستە کاتێک هەستم بە ونبوون کرد، میوزیک منی بەرەو رێگەی خۆم هێنایەوە”.

شاکیرا، وتارەکەی بە ئامادەبوونی دوو هەزار کەس پێشکێشکرد، دیسان پەیامی بۆ جیرارد پیکێی، یاریزانی ئیسپانی و خۆشەویستی پێشوو و باوکی دوو منداڵەکەی هەبوو و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، گرنگترین وانەکانی لە ژنانی دیکە فێربووە، هەر بۆ ئەوانیش نووسویەتی و گۆرانی گوتووە، بە بڕوای ئەو، تەنیا ژن دەتوانێت خۆشەویستی بکات تا تێکدەشکێت.

رێوڕەسمەکە لە سەنتەری واتسکۆ لە مەیامیی ئەمریکا بەڕێوەچوو و خەڵاتەکە لەلایەن مالۆما، گۆرانیبێژی کۆلۆمبی و هاوڕێی شاکیرا، بەخشرایە ئەو هونەرمەندە.

لە سەرەتای ئەمساڵ، شاکیرا، بەرهەمێکی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە و هۆگرانی دەیانگوت، ناوەڕۆکی گۆرانییەکە باس لە جیرارد پیکێی دەکات.

ئەم بەرهەمە کارێکی هاوبەشی شاکیرایە لەگەڵ بیزاراپ، بەرهەمهێنەر و دیجەی ئەرجەنتینی و لە بەشێکیدا هاتووە: ئەو “هێندەی دوو ژنە کە تەمەنیان 22 ساڵە”، هەروەها دەڵێت: “ئۆتۆمبێلی فیراری بە ئۆتۆمبێلی رینۆ گۆڕیەوە، کاتژمێری رۆلێکس بە کاژێری کاسیۆ گۆڕیەوە”.

شاکیرا و پیکێ لە حوزەیرانی 2022 جیابوونەوە و کۆتاییان بە پەیوەندی 11 ساڵەی نێوانیان هێنا.

شاکیرا تەمەن 45 ساڵ، لە 2010 کاتێک سەرقاڵی ئامادەکردنی گۆرانی ‘Waka Waka’ بۆ مۆندیالی ئەفریقا بوو، یەکدیان ناسی و خاوەنی دوو منداڵن.

لە دای جیابوونەوەی ئەو دوو کەسایەتییە جیهانییە، میدیاکان باسیان لەوە دەکرد کە پیکێ خیانەتی لە شاکیرا کردووە و بەهۆیەوە شاکیرا داوای جیابوونەوەی کرد.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک