" type="text/css" > Skip to main content

کۆتا ڕۆژەکانی نازییەکانە، بە دیاریکراوی ڕۆژی یەکی ئایاری 1945، ڕاپۆرتەکان لە بەرەکانی جەنگەوە دێن، نزیکەی کاتژمێر

10: 30ی شەوە، ڕادیۆی هامبۆرگ پەخشی سیمفۆنیای حەوتەمی (ئەنتۆن بروکنەر) دەکات، لە ناکاو بێژەرەکە، موزیکەکە ڕادەگرێت بۆ ئەوەی ئەم پەیامە ڕابگەیەنێت بە دەنگێک سامناکەوە دەڵێت: “ئەدۆلف هیتلەر کە تا دوا هەناسەی شەڕی بەلشەفیزمی کرد، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد”.

ڕاستەوخۆ دوای چەند خولەکێک بی بی سی بڵاویکردەوە: پەخشەکانمان دەبڕین بۆ ئەوەی هەواڵتان بۆ بهێنین: ڕادیۆی ئەڵمانی، کەمێک لەمەو بەر ڕایگەیاندووە کە هیتلەر مردووە. بە تێپەڕبوونی کات ئەوە ڕوون بووەوە کە گێڕانەوەی نازیەکان ڕاست نییە و ئەو پیاوەی بەرپرسیارە لە دەستپێکردنی جەنگی جیهانی دووەم: لە یەکی ئایاردا نەمردووە، بەڵکوو ڕۆژێک پێشتر کۆچی دوایی کردووە. وەک فەرماندەیەکی ئازا لە شەڕدا ژیانی لەدەست نەدابوو، بەڵکوو بە کردەیەکی خۆکوژی لە خۆی لەناو بنکە ژێرزەمینەکەیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو. ساڵ دوای ساڵ پڕوپاگەندەکان زۆربوون، هیتلەر ماوە لە ژیاندا لە ئەرجەنتین دەژیت، هەزارانی دیکە، دواین لێکۆڵینەوەکان ئەوەیە، کە بەڵێ بەڵگەی پێویست هەیە لە لای ڕووسەکان، ئەوان جەستەی ئەویان بە سووتاوی دۆزیوەتەوە و دکتۆرەکەی پشتڕاستی کردووەتەوە بەڵێ بە جەستەیمان بە بەنزین سووتاندووە، ئێستاش ئێسکەکانی لە دەزگای هەواڵگری ڕووسیا پارێزراوە، هۆکاری شاردنەوەی هیتلەر ئەوەبوو کە گۆڕەکەی نەبێتە هەوێنی زیندووبوونەی نازی لە جیهاندا وەکو گۆڕ ونێکی لە زبڵدانی مێژوودا بمێنێتەوە.

ئەو سیمفۆنییە چیی بوو؟

سیمفۆنیی ژمارە 7 لە فیلمی A major حەوتەمین سیمفۆنیی ئەنتۆن بروکنەرە کە لە نێوان ساڵانی 1881 بۆ 1883 ئاوازی بۆ دانراوە و جارێک لە ساڵی 1885 پێداچوونەوەی بۆ کراوە، ئەم سیمفۆنییە تایبەت بووە بە لودویگی دووەمی باڤاریا. سەمفۆنیای حەوتەم بۆ یەکەمجار لە 30 کانوونی دووەمی 1884 پێشکەشکرا، کە لەلایەن ئارسەر نیکیشەوە بەڕێوەدەبرا، لەلایەن ئۆرکێسترای گێواندهوس لە شاری لایپزیگ. هەرچەندە بروکنەر لە کاتی یەکەم نمایشی سیمفۆنیی ژمارە 7 لە 30ی کانوونی دووەمی 1884 تەمەنی شەست ساڵ بوو، بەڵام هێشتا بە ئاوازدانەرێکی ناسراو هەژمار نەدەکرا. نمایشکردنی سیمفۆنیی حەوتەم کە لەلایەن ئارسەر نیکیش گەنجەوە بەڕێوەدەبرا و پێشوازییەکی پڕ لە جۆش و خرۆشی بینەران لە یەکەم نمایشدا سەرەتای ناوبانگی بروکنەر بوو. لەو کاتەدا لە نێوان خۆشەویستانی مۆسیقادا دابەشبوون دروست بوو. گرووپێک هاندەری ڤاگنەر بوون و گرووپێکی تریش هاندەری برامس بوون. بروکنەر کە بە ئاشکرا سەرسام بوو بە مۆسیقای ڤاگنەر، لە هێرشی هەوادارانی برامس بێبەری نەبوو. بە تایبەتی ڕەخنەگری کاریگەری دژە ڤاگنەری ئێدوارد هانسلیک توند بوو بەرامبەر بە بروکنەر و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​یەکەم نمایشی سیمفۆنیی حەوتەم لە ڤیەنا ئەنجام نەدرا. بەڵام کاتێک سیمفۆنیی ژمارە ٧ بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1886 لە ڤیەننا نمایشکرا، ڕژانی سۆز و چەپڵەی خەڵک ئەوەندە زۆر بوو کە بروکنەر چەندین جار لەسەر شانۆ دەرکەوت بۆ سوپاسکردنی ئامادەبووان.

ئەوەی ماوە بگوترێت:

هیتلەر ڕۆحی نازیزمی لە نێو موزیکدا دۆزیبووەوە، کاریگەری ڤاگنەر بەسەر تێڕوانینەکانی بە ئاشکرا بەیان دەکرد، بە جۆرێک ئەو ڤاگنەر و موزیکەکانی بە پاڵنەری ڕۆحی خۆی بۆ سەرکەوتن بەسەر نەیارەکانیدا دەزانی، هەر لەوەوە فێری ئەوە بوو، کە گەلی ئەڵمانیا ڕەسەن و ڕەسەنایەتییان پێویستە بپارێزرێت و ئەوان سەرکردایەتی تەواوی گۆی زەوی بکەن، لە کتێبەکانی کەیسی ڤاگنەری نیتچەدا بە ڕوونی ئەوە دەبینی کە نیچە چۆن هەستی بە مەترسی بە ڕۆح و کاریگەری موزیکی ڤاگنەرکردووە، پێشبینی ئەو ئافاتەی کردبوو کە موزیک و ئۆپێراکانی بەسەر گەلی ئەڵمانیادا دەهێنێت، هەر بۆیە بە ڤایرۆسێکی مەترسیدار ناوی ڤاگنەر دەهێنێ.

بەشی بکە لە:
توانا حەمە

دامەزرێنەی دیجیتاڵ میدیای موزیکناس، ئێثنۆمیوزیکۆلۆجیست، نوسەر و موزسیان