" type="text/css" > Skip to main content

ئەم فلوتەی بە کۆنترێن ئامێری موزیکی مێژوو دادەنرێت، مێژووەکەی بۆ کەی دەگەڕێتەوە؟

شوێنەوارناسان ئامێرێکی پێش مێژوویان دۆزیوەتەوە کە لە ئێسکی ورچی ئەشکەوت  دروستکراوە و تا ئەمڕۆش دەتوانرێت بژەنرێت.

فلوتی (شمشاڵ)ەکە بە فلوتی سەردەمی نیاندەرتاڵ ناودەبرێت، کە لە ئەشکەوتی دیڤجە بابی لە سلۆڤینیا دۆزراوەتەوە، وا بیردەکرێتەوە کە مێژووەکەی لانیکەم بۆ ٥٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا بێت، بەمەش کۆنترین ئامێری مۆسیقای ناسراوە لە جیهاندا. شوێنی دۆزینەوەکە لە نزیک ڕووباری ئیدریکایە و لە ساڵی ١٩٩٥ دۆزراوەتەوە، ئیڤان تورک کە ڕابەرایەتی هەڵکۆڵینەکەی کردووە، ئەو ‘فلوتەی ئێسک’یەی لە شوێنێکی مانەوەی نیاندەرتاڵەکان دۆزیوەتەوە.

ئەم ئامێرە دێرینە دەتوانێت زۆر شتمان فێر بکات دەربارەی ئەوەی، کە (هۆمۆ ساپیێنس و نیادەرتاڵەکان)، کە بە ئامۆزاکانی مرۆڤ ناودەبرێن و ئێستا لەناوچوون، سەردەمانێک موزیک و ئامێری موزیکیان چۆن دروستکردووە

!

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک