نازدار و ئه‌سمه‌ر فه‌رهاد – دوو خوشکه جووه خۆشخوانه‌که‌ی ڕادیۆی کوردی به‌غدا
نوسینی: جەمالی دەلاک
له‌گوندی ( دهحلهڕێ) ی سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی ئاكرێ له‌دایكبوون له كۆتایی چله‌كان و سه‌ره‌تای په‌نجاكانی سه‌ده‌ی پێشوو ، له‌ڕێی ده‌نگی ڕادیۆی كوردی به‌غداوه ، ده‌نگی خۆشی دوو كیژۆڵه‌ی ده‌نگ ناسك و پڕ سۆز به‌گۆرانییه‌كانی ( نه‌جیبه یار نه‌جیبه ،نه‌جیب خاڵ دانه دانه) و ( گه‌ردون من چیبكه‌م چیم ده‌سه‌ڵاته، خه‌تای من نیيه دڵ مفتهلاته) و چه‌ندین گۆرانی و ئاوازی خۆشیی تر ده‌بیسترا ، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای چه‌ندین ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر تۆماركردنی ئه‌و ئاوازه ڕه‌سه‌نانه و دیارنه‌مانی ئه‌و دووخوشكه بولبوله خۆش ئاوازانه هه‌ردوو جووته خوشك( نازدار و ئه‌سمه‌ر فه‌رهاد) نه لێكۆڵیینهوهیهكی هونه‌ری له‌سه‌ر توانا و ئه‌دای ده‌نگبێژی ئه‌و جوته خوشكه له‌و زهمهنهدابكرێت و، یان له ئێستادا كه خاوه‌نی ده‌یان هونه‌رمه‌ندی كیژ و ئافره‌تین، كه پێكه‌وه به( دویت) یادێك له‌و دوو خوشكه و شێوازه هونه‌رییه‌كه‌یان بكرێته‌وه..!
ڕاسته ئێمه‌ی كورد له‌بواری هونه‌ری گۆرانی فۆلكلۆریدا ده‌وڵه‌مه‌ندین و خاوه‌نی چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌و به‌تواناین له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، له‌سه‌ره‌تای سییه‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو، له‌ڕێی كۆمپانیاكانی تۆماركردنی قه‌وان له‌شاری به‌غدا و تاران ، كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش و ده‌نگ زوڵاڵ له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له‌ڕێی ئه‌و كۆمپانیایانه‌وه توانیان به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانیان تۆماربكه‌ن، تا ڕێكه‌وتی ( 19/11/1939) به‌هه‌وڵ و تێكۆشانی ( كامیلی كاكه مین 1912_ 16/4/1987) بێژه‌ر و سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌ڕی ڕادیۆی كوردی تاساڵی (1958) ، ڕادیۆی كوردی به‌غدا ده‌كرێته‌وه و سه‌ره‌تا ماوه‌ی چاره‌كه كاتژمێرێك بووه،ده‌نگ و هونه‌ری ئهوهونهرمهندانه كه پێشتر له‌سه‌ر قه‌وان تۆماركرابوو ، له‌ڕێی ڕادیۆی كوردییه‌وه پهخشدهكران و جه‌ماوه‌ر له‌ڕێی ئه‌و ڕادیۆیه‌وه به‌ده‌نگ و هونه‌ری هونه‌رمه‌ندان ( دایكی جه‌مال ، مه‌لاكه‌ریم ، سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی ، عه‌لی مه‌ردان ، كاوێس ئاغا و مریه‌م خان) ئاشنا ده‌بوون.
دوای زیادكردنی ماوه‌ی به‌شی كوردی ، پێویستیان به‌مادده‌و به‌رهه‌می هونه‌ری زیاتره بۆ ڕادیۆكه تا ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌بۆیان ته‌رخانكراوه پڕی بكه‌نه‌وه، ده‌رگای ڕادیۆ بۆ كۆمه‌لێك هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش له‌ته‌واوی كوردستانه‌وه ئاوهڵادهكرێت و به‌رنامه‌و كاتی تۆماركردنیان بۆ دیاری ده‌كرێت كه‌به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن ، وه‌ك ( مامۆستا عه‌لی مه‌ردان ، حه‌سه‌ن جزیری ، فه‌وزیه محه‌مه‌د، ئه‌ڵماس محه‌مه‌د ،نه‌سرین شیروان و محه‌مه‌د عارف جزیری ) له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی چله‌كاندا هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( تایه‌رتۆفیق و ڕه‌سوڵ گه‌ردی ) ده‌چنه ڕادیۆی كوردی بۆ پێشكه‌شكردنی به‌سته‌و مه‌قام و حه‌یران، له‌ساڵی (1947) ماوه‌ی په‌خشی ڕادیۆی كوردی به‌غدا ده‌بێته (3) سێ كاتژمێر ، به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی به‌رهه‌م بۆ ڕادیۆ و نه‌بوونی ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی ئافره‌ت به زاراوه‌ی سۆرانی و كۆكردنه‌وه‌ی ئاواز و په‌یداكردنی ده‌نگی نوێ (كامیلی كاكه مین ) گه‌شتێكی مه‌یدانی بۆ شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌كات، له‌و كاته‌دا ته‌نها ده‌نگێكی ئافره‌ت به‌زاراوه‌ی سۆرانی گۆرانی چڕی بێت ته‌نها خانمه هونه‌رمه‌ند ( دایكی جه‌مال ، یان (فه‌رحه)، به‌هیجه ئیبراهیم یه‌عقوب 1914_1978) ئه‌ویش ئایینزای (جوو) بووه، به‌یه‌كه‌م ئافره‌تی گۆرانیبێژی سۆرانیی ئه‌ژمار ده‌كرێت كه له‌كۆمپانیای ( به‌یزافۆن) له‌سه‌ر قه‌وان گۆرانی تۆماركردووه.
( له‌ساڵانی ( 1948 بۆ 1949) كامیلی كاكه مین میوانی(ساڵح ئاغا) ی موختاری گوندی ( دهحلهڕێ) سه‌ربه‌شارۆچكه‌ی ( ئاكرێ ) ده‌بێت،ئه‌و جووته خوشكه‌ی دییوه كه به‌شێوه‌ی كورمانجیی ژوور‌و_ بادینانی ؟ هاتوون گۆرانیان لا گوتوون، ئه‌ویش كه به‌رپرسیاری ڕادیۆ بووه به‌ئه‌و خودان ماڵه‌ی گوتووه كه بیان نێرێ بۆ رادیۆ ) (1)
هه‌ردوو خوشكی ده‌نگخۆش و زیره‌ك و به‌توانا ، له‌ڕێی كامیلی كاكه مینه‌وه ده‌گه‌نه شاری به‌غدا.
كامیلی كاكه‌مین هونه‌رمه‌ند و مامۆستا عه‌لی مه‌ردان ڕاده‌سپێرێ و پێی ده‌ڵێت ئه‌و دوو خوشكه ده‌نگیان زۆر خۆشه‌و به‌توانان له چڕینی گۆرانیی و گوێیان لێبگره و بزانه ده‌نگیان چۆنه ..؟!
( كه هاتن و چاومان پێیان كه‌وت، هه‌روا بیست یا بیست و چوار ساڵان ده‌بوون، گوێم لێگرتن ، ده‌نگێكی جوان و پوخت و كاریگه‌رییان هه‌بوو، له‌وه‌به‌ر شتی وام نه‌بیستبوو، توانایه‌كی وتنی باشیان هه‌بوو) (2)
هونه‌رمه‌ندان ( خۆخێ و ماری ) یان ( نازدار و ئه‌سمه‌ر فه‌رهاد ) …؟!
كوردستان به‌گشتی وڵاتی پێكه‌وه ژیانی ئایینزاكانه، جیا له‌وه‌ی كه زۆرینه ئیسلامه ، به‌ڵام په‌یڕه‌وانی ئایینه‌كانی دی وه‌ك ( كریستیان و جوو و ئێزیدی و زه‌رده‌شتی ،،،تاد) هه‌موو پێكه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ئاو خاكه ژیاوون و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی پته‌و له‌نێوانیاندا هه‌بووه، له‌نێو ئه‌و ئایینزایانه‌دا گه‌لێك هونه‌رمه‌ند و به‌هره‌مه‌ند و ده‌نگخۆشییان تێدا هه‌ڵكه‌وتووه كه خزمه‌تی لاوك و مه‌قام و به‌سته‌و مۆسیقای كوردی‌یان كردووه ،ئه‌و دوو كیژۆڵه ده‌نگخۆشه ( خۆخی و ماری) له‌خانه‌واده‌یه‌كی ئایینزای (جوو) له‌گوندی ( دهحلهڕێ) ی سه‌ربه‌شارۆچكه‌ی ( ئاكرێ) له‌دایكبوون، باوكیان ناوی ( مووسا ) و دایكیان ناوی ( به‌ستێ ) بووه ، به‌داخه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی وا ڕۆشن نییه كه ئاماژه به‌ساڵی بهدنیاهاتنیان بدات ، نووسه‌ر و بێژه‌ر و رۆژنامه‌نووس ( كه‌مال ڕه‌ئووف محه‌مه‌د) نوسیویه‌تی ( ته‌مه‌نیان ( 20 بۆ 22) ساڵ بووه ) (3) .
مامۆستا عه‌لی مه‌ردان له‌بیره‌وه‌رییه‌كانیدا ئاماژه به ته‌مه‌نیان به( 20 بۆ 24) ساڵ ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌ساڵی (1949) چوبێتنه ڕادیۆی كوردی به‌غدا و به‌پێی هه‌ردوو سه‌رچاوه‌كه ، ( خۆخێ _ نازدار ) ، خوشكی گه‌وره‌و ، ماری _ ئه‌سمه‌ر) خوشكی بچوك ، كه‌واته خۆخێ له‌ساڵی (1927) و ماری له‌ساڵی (1929) له‌دایكبووبن.
كاتێك خامه‌م له‌خزمه‌تی ئه‌و دوو خوشكه خۆشخوانه كورده ( جوو) انه دایه ، زیاتر له‌نیو سه‌ده تێپه‌ڕبووه له‌سه‌ر ژیان و كاره هونه‌رییه‌كانیان ، زه‌حمه‌ته بتوانرێت به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست شه‌ن و كه‌وی سه‌راپا ژیانی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده بكرێت ، چونكه زه‌مه‌نه‌كه جیاوازه‌و ته‌نها ده‌توانرێت پشت به یاداشت و بیره‌وه‌ری و نوسینی ئه‌و خامه دڵسۆزانه ببه‌ستین كه پێشتر له‌سه‌ری دوواون. به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه هه‌ردوو خوشك خوێنده‌واری یان هه‌بووه،ته‌نانه‌ت خوشكی بچوك ( ماری) زمانی ئینگلیزی به‌باشی زانیوه و ئاخاوتنی پێكردووه،
چۆن و كێ ناوه‌كانیانی گۆڕی و نازناوی هونه‌ری بۆ داناون؟!
ئه‌و دوو ده‌نگه خۆشه ، دوای تاقیكردنه‌وه له‌ڕادیۆ وه‌رده‌گیرێن و هونه‌رمه‌ندو مامۆستا عه‌لی مه‌ردان ڕاده‌سپێرن كه هاوكارییان بكات و بریار ده‌درێت گۆرانیان له‌سه‌ر ( سیم ) بۆ تۆماربكه‌ن .
( زۆر وریا و گورج و زیره‌ك بوون، یانی گوێچكه‌ی مۆسیقایان زۆر هه‌ستیار و ناسك بوو،بچووكه‌كه‌یان (ماری) ئینگلیزییه‌كی باشی ده‌زانی و قسه‌ی پێده‌كرد، لاوازی و نه‌خۆشییه‌كی لهگهڵبوو، به‌ڵام گه‌وره‌كه‌یان (خۆخێ) جوان و ڕووخۆش و زیته‌ڵه بوو،رۆژێك له‌گه‌رمه‌ی پرۆڤهكانماندا له‌سه‌ر یه‌كێ له‌و گۆرانیانه‌ی بۆمان دانابوون كه بیڵێن، كاك كامیلی كاكه‌مین پێشنیاری كرد كه دوو ناوی له‌بارو جوانیان بۆ هه‌ڵبژێرین، ئه‌وه بوو گه‌وره‌كه‌یان كه خۆخهی ناوبوو كردمان به ( نازدار ) بچوكه‌كه‌شیان كه ماری ناوبوو كردمان به ( ئه‌سمه‌ر ) ، ( فه‌رهاد) یش وه‌ك نازناوێكی هونه‌ری بۆ ههردوكیانمان دانا، ئیتر بوونه ( نازدار و ئه‌سمه‌ر فه‌رهاد) و نزیكه‌ی (10) ده گۆرانیم بۆئاماده‌كردن، یه‌كیان به‌دووقۆڵی دهبێژرا ئه‌ویش گۆرانی ( بڕوانه بزانه) بوو من و ئه‌سمه‌ر یان ده‌مانووت) .(4)
ئافه‌رین بۆ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش ، له‌وماوه كه‌مه‌دا فێری چرینی گۆرانی ببن به‌زاراوه سۆرانی، كه خۆیان پێشتر له گونده‌كه‌ی خۆیان گۆرانی‌یان له شایی و ئاهه‌نگ و زهماوهندهكاندا به‌زاراوه‌ی كرمانجی خوێندووه ، جگه له‌وه‌ی خۆیان ئه‌و توانایه‌یان هه‌بووه و زیره‌ك بوون له‌وه‌رگرتن و فێربوون ، به‌ڵام ده‌بێت ماندووبوون و شێوازی فێربوون و تێگه‌یاندنی هونه‌رمه‌ند و مامۆستا عه‌لی مهرزدان به‌رز بنرخێنین ، كه‌له‌و ماوه‌كه‌مه‌دا ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده ( نازدار و ئه‌سمه‌ر فه‌رهاد) فێری خوێندنی گۆرانی ببن به‌زاراوه‌ی سۆرانی و ئه‌و گۆرانییه فۆلكلۆرییانه له‌به‌ر بكه‌ن و له‌سه‌ر سیم تۆماری بكه‌ن.
گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ندان نازدار و ئه‌سمه‌ر فه‌رهاد ..!
هونه‌رمه‌ند و مامۆستا عه‌لی مه‌ردان له‌بیره‌وه‌رییه‌كانیدا ئاماژه‌ی پێداوه گوایه (10) ده گۆرانی بۆ ئاماده‌كردوون ، به‌ڵام به‌پێی نوسینه‌كه‌ی ( كه‌مال ڕه‌ئووف محه‌مه‌د) هه‌مووی (8) گۆرانییه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆرانییه‌ی كه به (دوێت) مامۆستا عه‌لی مه‌ردان له‌گه‌ڵ (ئه‌سمه‌ر _ ماری ) خوێندوویه‌تی ، گۆرانی ( بڕووانه بزانه ) له‌هۆنراوه‌ی ( كه‌ریم سه‌عید زانستی1907_ 14/1/1996) وه ئاوازی ( سه‌عید شابۆ) ، سه‌باره‌ت به‌ئاوازی ئه‌و گۆرانییه ( بڕووانه بزانه) نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس (كه‌مال ڕه‌ئووف محه‌مه‌د) نوسیویه‌تی ( سه‌عید شابۆ ، مۆسیقیهكی ڕادیۆی به‌غدا بووه و تیپی مۆسیقی ڕادیۆی كوردیشدا بووه و كورد نه‌بووه ، به‌بڕوای من ئاوازه‌كه هه‌ر هی عه‌لی مه‌ردان بووه و ئه‌و لایه‌نی دابه‌شكردنی مۆسیقیهكهی له‌سه‌ر بووه و وه‌ك خۆشم له‌و مه‌یدانه‌دا سه‌رنجی زۆرم داوه ، شتی وا ڕوویداوه و لایه‌نی (پاره _ پاداشت) ه‌كه‌ش ده‌وری هه‌بووه) (5)
لێره‌شدا جێی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه، كهتواناو لێهاتوویی خاتوو ( ئه‌سمه‌ر _ ماری) زۆر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند و مامۆستا عه‌لی مه‌ردان دانابێت تا ئه‌و بڕیاره‌بدات كه به‌شێوه‌ی (دویت) ئه‌و گۆرانییه‌ی له‌ته‌كدا بخوێنێ..؟!
گۆرانییه‌كان ..!
( ده‌مه‌گری مه‌گری چاوانت دێشێ ، نه‌جیبه یار نه‌جیبه ، وه‌ك قومری سه‌رباڵم شیینه، گه‌ردوون من چی بكه‌م ، كزه‌ی جه‌رگانم ، ، ئامێنێم نازهنینێم ، ئه‌رێ هۆ له‌یلی ، هه‌ی لاوه گوڵێ و جوانین ئێمه جوانین بولبولی كوردستانین ).
دوای تۆماركردنی ئه‌و كۆمه‌ڵه گۆرانییه ، ئه‌ویش به‌هاوكاری ( كامیلی كاكه‌مین و مامۆستا عه‌لی مه‌ردان) كه ده‌نگ و سه‌دایه‌كی زۆری داوه‌ته‌و ناوبانگێكی زۆر له‌نێوه‌ندی هونه‌ریدا په‌یدا ده‌كه‌ن ، هه‌ردوو خوشك ( نازدار و ئه‌سمه‌ر فه‌رهاد) چیتر گۆرانیان له‌ڕادیۆ تۆمارنهكردۆتهوه، له‌وانه‌یه له ئاهه‌نگ و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه و بۆنه‌دا گۆرانیان خوێندبێ به‌ڵام تۆمارنه‌كراوه .
به‌هۆی ئه‌و سیاسهتهشۆڤێنییهی ئه‌و كاته‌ی ڕژێمی عێراق له‌ساڵانی (1949 بۆ 1950) و بڕیاردان له‌سه‌ر كۆچی به‌كۆمه‌ڵی زۆره‌ملێ بۆ (جووله‌كه‌كان) و ڕه‌وانه‌كردنیان بۆ وڵاتی ( ئیسرائیل ) و زه‌وتكردنی سه‌روه‌ت و سامان و كه‌ل و په‌ل و كاڵاكانی ژیانیان له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه، هه‌ردوو خوشكی ده‌نگخۆش و خۆشخوان به‌رئه‌و كۆچه زۆره‌ملێیه ده‌كه‌ون ، لێره‌شدا دوو ڕاو بۆچوون هه‌یه سه‌باره‌ت به‌كۆچكردنی خوشكی گه‌وره ( خۆخێ _نازدار ) له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و مانه‌وه‌ی (ماری_ ئه‌سمه‌ر ) تا ساڵی (1957) له‌شاری به‌غدا بینراوه و زۆر به‌هه‌ژاری و نه‌داری ژیانی به‌سه‌ربردووه‌و نه‌خۆش بووه و دووچاری (شێرپه‌نجه‌ی سینگ) بووه.
ڕای یه‌كه‌م : له‌زاری هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن جزیری یه‌وه گوایه له‌ساڵی (1957) (ماری ) بینیوه، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس ( كه‌مال ڕه‌ئووف محه‌مه‌د) نوسیویه‌تی ( له 7/5/1979) هونه‌رمه‌ندان ( حه‌سه‌نی جزیری و نه‌سرین شیروان) به‌میوانی هاتن بۆ لام بۆ سلێمانی و له‌دانیشتنێكی درێژدا ، قسه‌ی تۆماركراو ده‌م و دوومان بوو ، ده‌رباره‌ی ئه‌و جووته خوشكه، پوخته‌ی قسه‌كان ئه‌مه‌یه( ساڵی 1957 ڕۆژێكیان له‌به‌غداد له‌سه‌ر جاده یه‌كێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم ، ده‌نگه‌كه‌م لائاشنا بوو، گوتم ، ئه‌تۆ ئه‌و نیت . وتی به‌ڵێ ، ئه‌سمه‌ر بوو ده‌گریا ، گوتم ، بۆچ ده‌گرییت؟ گوتی : بۆبه‌ختی خۆم ، بۆی باس كردم كه تووشی نه‌خۆشیی سه‌ره‌تان بووه و مه‌مكێكیان بڕیوه‌ته‌وه، گوتیشی له‌لای برازایهكهیهتی و ئه‌وانی تر ڕۆیشتوون ، ئیتر نه‌مدیته‌وه ، بۆشیان گێڕامهوهكه زه‌ردو لاواز بووه‌و پۆشته نه‌بووه‌و منیش هه‌ندێ پاره‌م دایه) (6)
به‌ڵام ڕای دووه‌م : هونه‌رمه‌ند و مامۆستا عه‌لی مه‌ردان به‌شێوازێكی دیكه په‌یوه‌ندی خۆیی و هه‌ردوو خوشك و دوادیدارییان به‌شێوه‌یه‌كی دیكه له‌بیره‌وه‌رییه‌كانیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه ( دۆستایه‌تیه‌كی گه‌رم و به‌تین له‌نێوانماندا پێك هات ،ماڵه‌كه‌یان له‌نزیك ( ساحه الگیران) ی ئێسته بوو ، لێره‌و له‌وێ ده‌رباره‌ی ئه‌و دوو خوشكه زۆر شتم ده‌بیست و ده‌مخوێنده‌وه ، وابزانم ئه‌مانه گشتی له‌ڕاستییه‌وه دوورن و ئه‌سڵیان نییه ..!چونكه من له‌وسه‌رده‌مه‌دا له‌هه‌موو كه‌س زیاتر لێیانه‌وه نزیك بووم،گه‌لێ جار شه‌وانه سه‌ردانیانم ده‌كرد خۆ هه‌رهیچ نه‌بێ ( نمه‌ك له‌به‌ینماندا بوو) ئیتر چۆن ده‌مهێشت ئه‌و دووانه به‌و حاڵه‌ی باس ده‌كرا ،بژین و داماو ببن؟!!
هه‌تا سه‌ره‌تای په‌نجاكان له‌و خانووه‌ی ( ساحه‌ی الطیران) مانه‌وه له‌گه‌ڕه‌كی ( بستان الخس) ی بهتتاوین ، به‌رامبه‌ر كۆلیژی پۆلیسی ئه‌و كاته‌و هه‌روا یاریگه‌ی پۆلیس ( ملعب الشرطه) دوایی كه‌وتنه خۆئاماده‌كردن بۆسه‌فه‌ر ، له‌گه‌ڵ هه‌زاران جووله‌كه‌ی تردا موهه‌ییا بوون كهبهرو ئیسرائیل بچن،كۆڕه‌وێكی گه‌وره له جێنزرگه‌ی باو‌و باپیرانیانه‌وه به‌ره‌و داهاتوویه‌كی نادیار ، وه‌ك وتم ماڵه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ( كه‌نیسه‌ی ئه‌رمه‌ن) ه‌وه بوو له‌سه‌ر شه‌قامه گشتییه‌كه ئه‌و جێیه ئێستا به‌نزینخانه‌یه،دواجار كهسهردانم كردن جه‌نجاڵی خۆ كۆكردنه‌وه بوون ، ده‌بوو ئه‌و ڕۆژه بڕۆیشتنایه ، ههرچێكیان بوو فرۆشتبوویان جگه له پایسكیلێكی مناڵانه‌ی سێ پێچكه، وتیان ( ئه‌وه‌ش وه‌ك دیاری بۆ (كاكه) ی كوڕت) ( واته كوڕی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان) به‌ڵام دڵم بڕوایی نه‌هێنا لێیان وه‌رگرم و قبوڵم نه‌كرد. دواجار یه‌كتر بینین .. دڵته‌نگ و مات و په‌ست ، گریاین و حه‌سره‌تمان كێشا ده‌بوو بڕۆن ، به‌خۆشیی یا خوایشت، هه‌رده‌بووایه بڕۆن ، جگه له‌و ناڕه‌حه‌تی و ته‌شقه‌ڵه و زوڵمه‌ی لهعێراقیهكانهوه تووشیان ده‌بۆوه، كهڕۆیشتشن ئیتر دهنگو باسیان بڕاو وه‌ك به‌ردێ بكه‌وێته گۆمێكه‌وه ، ببڕای ببڕ هیچم لێیان نه‌بیسته‌وه، داخ و حه‌سره‌تیان تائێسته‌ش ئاسه‌واری خۆی له‌دڵمدایه ) (7)
جێی داخه وونبوون یان ئه‌و ڕه‌وه زۆره‌ملێیه و هه‌ڵكه‌ندنی ئه‌و دوو خوشكه هونه‌رمه‌نده، له‌زێدی باب و باپیران، بووه كپ بوونه‌وه ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌یان، به‌ڵام هه‌ركاتێك باس له‌مێژووی ڕادیۆی كوردی به‌غدا و ده‌نگ و هونه‌ری ئافره‌تانی ده‌نگخۆش و ده‌نگ زوڵاڵی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بێته پێش ، ناو و نازناوی هه‌ردوو جوته خوشك پێشه‌نگی ئه‌و كاروانه هونه‌رییه‌ن له‌ته‌ك خانمه هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك ( مریه‌م خان و ئه‌ڵماس خان و فه‌وزیه محه‌مه‌د و نه‌سرین شیروان و ئایشه‌شان و گوڵبه‌هار..تاد)
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یادو وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ده‌نگ و هونه‌ری هونه‌رمه‌ندان ( نازدار و ئه‌سمه‌ر فه‌رهاد) ، له‌ئێستادا له‌وڵاتی ئیسرائیل هه‌ندێك هونه‌رمه‌ندی جووی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد بوونیان هه‌یه‌و له‌بۆنه و ئاهه‌نگه‌كاندا به‌ده‌نگه خۆشه‌كانیان به‌گۆرانییه كوردییه‌كان ئاهه‌نگه‌كان به‌جۆش و خۆشتر و هه‌ست و نه‌ستی ئاماده‌بووان پڕ چێژی وڵاتی كوردهواری ده‌كه‌نه‌وه.
یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌نده گۆرانیبێژانه كه‌له‌دایك و باوكێكی ناوچه‌ی موكریانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ،له‌وڵاتی ( ئیسرائیل ) له‌دایكبووه كه ناتوانێت به‌زمانی كوردی بدوێت ، به‌ڵام زۆرینه‌ی گۆرانییه‌كانی بیلمه‌ت و هونه‌رمه‌ندی نه‌مر ( حه‌سه‌ن زیره‌ك) ی له‌به‌ره‌و له‌ڕووی ئه‌داو میلۆدی و تێكستی گۆرانیهكانهوه وه‌ك خۆی دهیانخوێنێ، ئه‌ویش:
( دانیال داوود یوودا عەزرى ، ساڵى (1963) لەئیسرائیل لەدایکبووە ، باوکى خەڵکى شارى بۆکانەو لەساڵى (1995) کۆچى دوایی کردووە ، دایکى ناوى ( سیمحە ئیبراهیم ) خەڵکى میراوایە و لەساڵى (2008) کۆچى دوایی کردووە ، دانیال لەبارەى باوک و دایکیەوە دەڵێت ( ئەوکاتەى من منداڵبووم باوک و دایکم بەردەوام گوێیان لەڕادیۆ دەگرت و تامەزرۆیی دەنگو باسى کوردستان بوون ،لەتەلفزیۆن یان دەڕوانى نەوەکو هەواڵێک لەسەر کوردستان هەبێت ،لەشەوانى درێژى وەرزى زستاندا هەمیشە باسى کوردستانیان بۆمان دەکرد و باسى ئەو ڕۆژگارەیان بۆ دەگێڕاینەوە کە ئەوان لەوێ چۆن ژیانیان بەسەر بردووە، دانیال ی به‌هره‌مه‌ند خێزاندارەو خاوەنى (٥) کوڕ و (١) کچە ، هاوسەرەکەى ناوى (دالیا) یەو منداڵەکانیشى بەناوەکانى ( رافى ، یوودا ، عۆرى، ئێڤیەتار ،ئێلیەساف و شیرین ) کوڕەگەورەکهى (ڕافى) ئه‌ویش دەنگى خۆشەو لەگەڵ باوکی‌دا لهئاههنگهكانداگۆرانى دەخوێنێ)(8)
دانیال ڕاستە زۆر کاریگەرى دەنگى هونەرمەند حەسەن زیرەکى لەسەرە بەڵام زۆر خولیا‌و ئاره‌زووی لەدەنگ و سترانەکانى هونەرمەندان ( عەلى مەردان ، حەسەن جزیرى ، محەمەد عارف جزیرى ، محەمەدى ماملێ ، سێوە ،عایشەشان ، تایەرتۆفیق ،تەحسین تەها ،سەلاح داودە،فوئاد ئەحمەد و سابیرکوردستانى ) یه و گوێ لەدەنگ و بەرهەمەکانیان دەگرێت ، دانیالى هونەرمەند بەحەزێکى زۆرەوە ئاوات دەخوازێت و دەڵێت ( هیوادارم خەونى دایک و بابم بێتەدى ، جارێک لەجاران بۆنەتەوەى کورد لەئاهەنگێکدا ستران بخوێنم ).
هه‌روه‌ها له‌ده‌نگی ئافره‌تیشدا ئێستا خاتوونێكی ده‌نگخۆش كه باب و باپیرانی له‌كوردستان ژیاوون وئه‌و خاتوونه‌ش له (بینامینا) له‌وڵاتی ( ئیسرائیل ) له‌دایكبووه‌و له ( ته‌لئه‌بیب ) ده‌ژی، خاوه‌نی هه‌ستێكی به‌رزی كوردانهیهو كوردستانی زۆر خۆش ده‌وێت و به‌شداری له‌بۆنه و ئاهه‌نگه‌كاندا، به‌تایبه‌تی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی ( نه‌ورۆز) دا ده‌كات و به‌هه‌ردوو زاراوه‌ی ( سۆرانی و كرمانجی ) گۆرانییه فۆلكلۆرییه‌كان ده‌ڵێته‌وه، له‌ئاهه‌نگه‌كاندا به‌جل و به‌رگی كوردی جوانه‌وه هه‌میشه ده‌رده‌كه‌وێت.
سه‌رچاوه : (1 و 3 و 5 و 6) جووتێك بولبولی خۆش ئاواز نازدار و ئه‌سمه‌ر فه‌رهاد ، كه‌مال ڕه‌ئووف محه‌مه‌د ، گۆڤاری كاروان ، ژماره (14) تشرینی دووه‌م ،ساڵی دووه‌م 1983،لاپه‌ڕه ( 101)
(2 و 4 و 7) كتێبی ،،گه‌ڵای پایز ، بیره‌وه‌ری عه‌لی مه‌ردان ، ئاماده‌كردنی عه‌بدولقادر عه‌لی مه‌ردان، ڕێكخستن و لێكۆڵینه‌وه ، ئه‌حمه‌د سه‌ید عه‌لی به‌رزنجی، لاپه‌ڕه (192 و 194)
(8) گۆڤارى ئیسرائیل _کورد ، ژماره (١٥) ساڵی (2010)