پێنج مانای ھەڵپەڕکێی کوردی
جگە لە دەربڕینی ھەستی خۆشی ئەم مانایانەی ھەیە
١- بوونی دەسماڵی سەرچۆپی لە یەکەم و کۆتا کەس بە واتای یەکسانی لە کۆمەڵەکەدا دێت
٢- دەستگرتن بەواتایی پێکەوەیی و ھاوپشتی و یەکبوون دێت
٣- پێدان بە زەویدا بە واتای ئاگادارکردنەوەی دوژمن دێت
٤- ھاوارکردن، ھوڕ، ھا، ھەلھەلە ترساندن و تێکشکاندنی وورەی دوژمن دێت
٥- ھەڵپەڕکێی تێکەڵی ژن و پیاو (رەشبەڵەک) بە مانای یەکسانی (خوشک و برا) نێر و مێ دێت