" type="text/css" > Skip to main content

گاڵتەکردن بە گۆرانیبێژێکی رەسەنی کورد کاردانەوەی گەورەی میدیایی لێکەوتەوە.

پاش ئەوەی لەبەرنامەیەکی تەلەفزیونی ئێراندا بە ناوی (خودمونی) لەلایەن مھران ڕەجەبی پێشکەش دەکرێت، بەشێوازی گاڵتەجاری گۆرانییەکی ھونەرمەندی کورد (سوھراب محەمەدی) ناسراو بە (سوھراب بەخشی)، لەلایەن میوانێکی بەرنامەکەوە بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕی وترایەوە، ھەر دوای ئەوە لەلایەن ھونەردۆستان و ھونەرمەندانی کوردستان و تەواوی ئێرانەوە کاردانەوەی میدیایی بە دوای خۆیدا ھێنا. گەرچی بە فەرمی لەلایەن مھرانەوە بە ناوی بەرنامەکە و تەلەفزیۆنەکەوە داوای لێبوردن لە خانەوادە و تەواوی کرمانجانی خوراسان کرا، بەڵام ھێشتا نیگەرانییەکان ھەر ماون و کاردانەوە سۆشیاڵمیدیایەکان بەردەوامی گۆرانییەکانی (سوھراب محەمەدی) نوێدەکرێتەوە و پەخش دەکەێتەوە.

سوھراب محەمەدی کێیە؟
(سوھراب محەمەدی) ناسراو بە (سوھراب بەخشی) لە ساڵی 1938 لە باکوری خوراسان لە دایک بووە، ھەر لە تەمەنی منداڵییەوە لە باوکییەوە فێری ژەنینی دوتار و گۆرانیووتن بووە، یەکێک بوو لە ھونەرمەندە ناوازەکانی کوردانی خوراسان، ئەو زۆر بە ھەستەوە گۆرانی دەچڕی و ھەر بۆیە ھەر کەسێک گوێ لە دەنگی دەگرێت، کاریگەری لەسەری دەبێت ھەر بۆیە بەرھەمەکانی لە یادەوەری کوردانی کرمانجی خوراساندا بۆ ھەمیشە بە زیندووی دەمێنێتەوە.
سوھراب بەخشی، ئاوازدانەر، گۆرانیبێژ و ژەنیاری ئامێری دوتار بوو، بەڵام لە راستیدا پیشەی سەرەکی جوتیار بوو، لەگەڵ ئەوەشدا بنەماڵەکەی دەڵێین تا دواین چرکەی تەمەنی بۆ ڕۆژێکیش دەستبەرداری ئامێرەکەی نەبووە.
دیارترین بەرھەمەکانی شۆڕێ جان، گولا من، شەھید، ئاھەنگی تۆفان.. ھتد.
دواجار ئەم ھونەرمەندە دیارەی خوراسان لە ساڵی ٢٠٢٠ کۆچی دوایکرد، بەڵام بەرھەمەکانی مێژوویەکی دوور و درێژی لە زمانی گۆرانی موزیکەوە بۆ کوردانی خورسان تۆمارکردوو و بۆ ھەمیشە بە زیندووی دەمێنێتەوە.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک