فیلیکس مه‌ندلسون – خه‌ونى شه‌وێکى هاوین – بەشی دووەم
وەرگێڕانی: هێمن مه‌حمود
فیلیکس به‌رله‌وه‌ى له ساڵى 1829 دا سه‌فه‌ر بکات بۆ هه‌ریه‌ک له (ئینگلته‌ره و ئوسکوتلهنده) ناوبانگى به‌هه‌موو ئه‌وروپادا بڵاوبووبوویه‌وه، ته‌نانه‌ت کاتێکیش سه‌فه‌رى ئوسکوتلهندهى کرد به‌هۆى زۆر خۆشویستنى ئه‌و وڵاته‌وه سه‌مفونیا به‌ناوبانگه‌که‌ى خۆى دانا (السمفونیه الاسکتلندیه رقم 3) . ئینگلیزه‌کانیش به خۆشویستى و ڕێزگرتنێکى زۆره‌وه پێشوازیان له‌م موزیکاره گرت . هه‌ر که مانکى ئه‌یلولى ساڵى (1831)یش هات (فیلیکس) سه‌فه‌رى پاریسى کرد و له‌گه‌ڵ (شۆپان)ى موزیکاردا هاوڕێیه‌تیه‌کى گه‌رمى به‌ست ،هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ مامۆستا کۆنه‌که‌یدا(شیر‌و بینیى ) په‌یوه‌ندى دروستکرده‌وه. (فرانز لیست) ى موزیکاریش پاش ئه‌وه‌ى که (فیلیکس) (کۆنسیرتۆ) ى له‌سه‌ر پیانۆ نووسى سه‌رسوڕمانى خۆى به‌رامبه‌رى پیشاندا . ساڵى (1835 ) فیلیکس ده‌بێت به به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆرکستراى (لایبزگ ) بۆ ئه‌وه‌ى خودى خۆى میهره‌جانى (ریناینا) ى باشور به‌ڕێوه‌ببات، هه‌روه‌ها ده‌بێت به سه‌رۆک ئۆرکستراى جهمعییهى موزیکى پاشایه‌تى له له‌نده‌ن، جارێکى تریش ده‌گه‌ڕێته‌وه (لایبزگ ) بۆ ئه‌وه‌ى کاروباره‌کانى ئۆرکسترا ڕێکبخات له‌و شاره‌دا که له‌وکاته‌دا به‌شارى ڕ‌ۆشنبیرى ده‌ناسرا . هه‌روه‌ها توانى ئۆرکستراى ئه‌و شاره، که لهحاڵێکى باش‌دا نه‌بوو بگۆڕێت بۆ یه‌کێک له‌باشترین تیپه‌کانى جیهان . به‌ڵام له کۆتایى ساڵى 1835 دا مردنى باوکى به نه‌خۆشى جه‌ڵته‌ى ده‌ماغ ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه توشى ڕه‌شبینى و بارودۆخێکى ده‌رونى خراپ ببێت . به‌ڵام دواتر له‌به‌ختى خۆى ناسینى ئافره‌تێکى جوان و خاوه‌ن زیره‌کى و ڕۆشنبیرییه‌کى به‌رز که له خێزانێکى خانه‌دانى سویدى بوو ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى که له‌بارودۆخه ناخۆشه ده‌ریبکات و له دوایشدا پێنج منداڵى بۆ بخاته‌وه . به‌سه‌ردانى بۆ ئینگلته‌ره بۆ جارى شه‌شه‌م ده‌بێته هاوڕێى (ڤیکتۆر) ى شاژن و کاره تازه‌که‌ى (ثمانیة الوتریه رقم 80) ته‌واو ده‌کات . له کاتێکدا که سه‌رپه‌رشتى ئۆرکستراى نیشتمانى ده‌کرد له تشرینى یه‌که‌مى ساڵى 1847 دا مه‌ندلسون هه‌ستى به ئازارێکى کرد له‌سه‌ریدا، وه بۆ جارى دووه‌م کاتێک هه‌مان ئازار سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه له له 4/کانونى یه‌که‌مى هه‌مانساڵدا و له‌کاتێکدا ته‌مه‌نى له 38 ساڵى تێپهڕینهکردبوو ده‌مرێت . ده‌توانین ئه‌وه‌ش بڵێین که (فیلیکس مه‌ندلسون) له‌و جۆه موزیکارانه نه‌بوو که هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانى دی‌دا ململانێى و پێشبڕکێ بکه‌ن ، چونکه ئه‌و له خێزانى ده‌وڵمه‌ند و نه‌بیل و خاوه‌ن ڕ‌ۆشنبیرى و ئه‌خلاقێکى به‌رز و گه‌وره بوو بوو . هه‌ر ئه‌مه‌ش وههایلێکرد سه‌ره‌ڕاى بچوکى ته‌مه‌نى هاوڕێیه‌تیه‌کى گه‌رم له‌گه‌ڵ ناودارترین موزیکاره‌کانى جیهاندا ببه‌ستێت وه‌ک : موزرات و بیتۆڤن وفرانز لیست و ئه‌وانى دى .. (فیلیکس ) له‌دواى خۆیه‌وه چه‌ندین کارى موزیکى به جێهێشتووه وه‌ک پارچه موزیکه به‌ناوبانگه‌که‌ى له‌سه‌ر پیانۆ (باسم رومانسیه بدون کلمات) و هه‌روه‌ها ئه‌و کاره‌ى عاشقانى موزیک هه‌رگیز بیریان ناچێته‌وه (خه‌ونى شه‌وێکى هاوین). سه‌رچاوه / له‌فه‌ره‌نسیه‌وه بۆعه‌ره‌بى بتول حسین الاغا الاتحاد