" type="text/css" > Skip to main content

ھونەرمەندی دیاری کورد مامۆستا سەڵاح رەئوف لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی خاک تیڤیدا، باسی سەرەتای فێربوونی موزیکیدا دەگێڕێتەوە و دەڵێت:

من لەلای مامۆستا ولیەم یوحەنا دەستم کرد بە خوێندن و فێربوونی وانەی موزیک، بۆ هەر وانەیەک نیو دینارم دادە تا فێر بم، کە بۆ وانەکان ئەچووم زۆر بە ئاسانی فێر دەبووم، هەر حەفتەیەک لاپەڕەیەک ئەدرا بە فێرخواز تا پرۆڤەی تێدا بکات، جاری وا هەبوو من نۆتەکەم دانەدەنا هەمووی لەبەر دەکرد و زیاتر پرۆڤەم دەکرد.
پاش نزیکەی ٣ مانگ ڕۆژێک: مامۆستا ولیەم وتی ئێوارە وەرە بۆ تیپی مۆسیقای سلێمانی، مامۆستا ولیەم وتی مەڕۆ کارم پێتە، وتم مامۆستا وانەکەم تەواو بوو، وتی نەخێر کەمێک بۆستە پاش کەمێک چووە ژورەکەی خۆی و هاتەوە قتویەکی پێ بوو وتی ئەو قتووە هی تۆیە منیش وتم ئەو قتووە چیە مامۆستا؟
وتی تۆ بیکەرەوە، قتوەکەم کردوە و وتی ئەوە هی تۆیە، سەیرم کرد هەموو ئەو نیو دیناریانەی تیا بوو کە بۆ فێربوونی موزیک یابووم حەفاتانە بە مامۆستا.
ولیەم یوحەنا پێی وتم:
چونکە تۆ قوتابیەکەی زۆر باشیت من پارە لە تۆ وەر ناگرم و پارەیەکی یەکجار زۆر بوو، کە داشمەزرام ئەو پارەیەک وەرنەگرت، ئەوە بوو پاشان چوومەوە ماڵەوە و دواتر چووم بۆ تیپی مۆسیقای سلێمانی و بە فەترەیەکی زەمەنی زۆر کەم لە هەشتەمین ژەنیاری کەمانەوە گەشتمە یەکەم و دووەم و ئەوەشم بیر نەچێت، ڕۆلی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی تێدا بوو چونکە ئەیزانی من قابیلیەتم هەیە و باشم لە موزیک ئەویش ڕەچاوی ئەوەی ئەکرد.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک