" type="text/css" > Skip to main content

پێنج ھەڵە باوەکەی راھێنانی موزیک چییە؟

یەکەم:
بەرنامەڕێژی نەکردنی ڕۆژانە، بە نمونە: ھەرکاتێک ویستت دەست بکەین بە راھێنانکردن لەسەر ئامێرەکەت.

دووەم:

پەلە کردن لە کاتی راھێنان بۆ ئەوەی زوو راھێنانەکەت تەواو بکەیت. نرخ بۆ کاتی تەواوی ژەنینی نۆتەکان دانەنێیت.

سێیەم:
وەلانانی تەکنیکەکان و بەشێوەیەکی سادە و تێپەڕاندن بەجێیان بھێنیت.

چوارەم:
بە درێژایی راھێنانەکەت توانای و تەرکیزی ئەزبەرکردنی پارچەکەت نەبێت و تەنھا وەک ئەرکێک راھێنانەکە ئەنجام بدەیت.

پێنجەم:
راھێنان کردن لە ٣ کاتژمێر زیاتر بەبەردەوامی و بێپشودانی پێویست، دەبێتە ھۆکاری ماندووبونی مێشک، جەستە، زیانگەیاندن بە پەنجەکان و توشبوون بە نەخۆشی (زۆرچالاکی پەنجە)کان، جگە لەوە دەبێتە ھۆی فەرامۆشکردنی لایەنەکانی دیکەی ژیان و ئەو ئەرکانەی دیکە کە پێویستە رۆژانە ئەنجامیان بدەیت.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک