" type="text/css" > Skip to main content

دوای نزیکەی 27 ساڵ لە کوژرانی راپەری بەناوبانگی ئەمریکی توپاک شاکور، ئەمڕۆ پۆلیسی لاس ڤێگاس رایگەیاند تاوانبارەکەیان دەستگیر کردووە.
سکای نیوز هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە، ئەو تاوانبارە سەرۆکی باندێکی مافیایە لە کالیفۆڕنیا، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە سەرپەرشتی کارەکەی کردووە و خۆشی ئەنجامیداوە.
دەستگیرکردنەکە لەدوای چاوەڕوانییەکی زۆر و دوای 27 ساڵ بووە، کە ئەمەش خەڵکی سەرسام کردووە.
توپاک ئامارو شاکور راپەری بەناوبانگی ئەمریکی لە ساڵی 1971 لە نیویۆرک لەدایکبووە، لە شەوی حەوتی ئەیلولی ساڵی 1996 لە شەقامێکی لاس ڤێگاسدا لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا کوژرا، کە ئەوکات تەمەنی 25 ساڵ بوو، خاوەنی باشترین فرۆشی ئەلبومە وەک هونەرمەندی راپەر کە 55 ملیۆن کۆپی لێ فرۆشراوە

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک