" type="text/css" > Skip to main content

خانمە گۆرانیبێژی ڕوسی بەڕەچەڵەک کورد زارا مەحوی یەکەم ئەلبومی گۆرانییەکانی لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٣ بەزمانی کوردی و بەناوی (کەینێ) بڵاو کردەوە کەناوی یەکێکە لە گۆرانییەکانی ناو ئەلبومەکەی. ھەر لە ٢٥ ی ئەم مانگەدا کلیپی گۆرانی کەینێ ی بڵاوکردەوە. ئەوەی شایەنی باسکردنە زارا بە ١٠ زمانی جیاواز گۆرانی دەڵێت لە دنیادا ھەوادارانێکی زۆری ھەیە و لەسەر گەورەتین شانۆکانی جیھان گۆرانی وتووە و شانازی بەکورد بونی خۆیەوە دەکات. ساڵی ٢٠١٦ نازناوی باڵیۆزی ئاشتی پێ بەخشراوە لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە لە پای کارە مرۆییەکانی. خەڵاتی ھونەرمەندی فەخری وڵاتی ڕوسیای پێبەخشراوە لەلایەن سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمیر پۆتین.


بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک