" type="text/css" > Skip to main content

خەرمانەی هونەر و ئەدەبی كوردی

نووسینی: خالید عومەر
رێبین جەمال – موزیکژەن
ناوی تەواوی (رێبین جەمال حوسێن)ە، ساڵی 1971 لە شاری كۆیە لەدایك بووە، دەرچووی ئامادەیی پیشەسازییە، ساڵی 1986 دەستی بەكاری هونەری كردووە، وەكو ژەنیاری موزیک لەگەڵ زۆربەی هونەرمەندە كوردەكان بەشداری كردووە وەك (زیاد ئەسعەد- هەڤاڵ ئیبراهیم- ئەژدەر وەهبی- قادر ئەسعەد- ئەیوب عەلی- زەكەریا عەبدوڵڵا- ماهیر محەمەد ئەمین- گۆران ساڵح- لوقمان سەلیم- بەهجەت یەحیا- سامان عومەر- نوێنەر ئەحمەد- ناسر رەزازی- نیلۆڤەر ئیقبال- بڵند عەبدوڵڵا- دیاری قەرەداغی- هەردی سەڵاح- سەرباز تۆفیق- زانا جەبەلی- محەمەد تەها ئاكرەیی- مەحمود بامەڕنی- ئیسماعیل جومعە- عەبدولقەهار زاخۆیی) ، هەروەها سەرجەم چالاكی و كۆنسێرتەكانی كۆمپانیای چوارچرا و چەندین هونەرمەندی تر، چەندین ئاوازی داناوە لەوانە (بۆ بێدەنگی- یادی تۆ نامگریێنێ- ئێوارە سەراب- بێداری- كۆچ- ئەزیزان- رازی پەشیمانی- هەناسەیەك بۆ خاڵە تایەر- لێوژە- دەزانم غەریبی سەختە) ، جگە لەوانەش ئاوازی بۆ هونەرمەندان (خۆشەوی عەزیز- عەدنان كەریم- ناسر رەزازی- خەندە عەبدوڵڵا- هتد) داناوە، ئەندامی هەریەك لەو تیپانە بووە (باواجی كۆیە- كۆمەڵەی هونەرەجوانەكان كۆیە- تیپی زانكۆی سەلاحەددین- سەتەلایتی كوردستان- تیپی مۆسیقای سەردەم- گروپی نالی) ، ساڵی 2005 گەشتی ئەمریكای كردووە بە مەبەستی ڤیستیڤاڵی هونەری و كەلتوری، گەورەترین كۆنسێرتی لەگەڵ هونەرمەند (موعین ئەسفەهانی) گێڕاوە، لە دەیان كۆنسێرتی) و هیتریش ، دەستەی دامەزرێنەری گروپی نالی بووە، بەشدار بووە لەگەڵ هونەرمەندان (عەدنان كەریم و رۆژ كەریمساڵی 2010 لەگەڵ گروپی میوزیكی نالی بەشداری ڤیستیڤاڵی زاگریب كردووە لە كرواتیا، ساڵی 2010 لەگەڵ گروپی میوزیكی نالی لەسەر داوەتی فەرمی سێنان پەرلەمانی فەڕەنسی لە پاركی لۆكسەمبۆرگ كۆنسێرتی گۆرانی و میوزیكیان ساز كرد،

ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 25-9-2021

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک