" type="text/css" > Skip to main content

ژنێکی نابینای ھۆڵەندی لە دوای کۆنسێرت چی بە کیژان ئیبراهیم خەیات ووتووە؟

کیژان لە ھەژماری خۆی باس لە دواین کۆنسێرتی گروپی ژنانی ڕۆتەردەم دەکات و دەنوسێت:
ئەو ڕۆژەی کە گۆرانی (دوای تۆ)م پێشکەش کرد لە هونەری لەگەل گروپی ژنان لە ڕۆتەردام، کاتێک تەواو بووین بانگیان کردم ووتیان خانمێکی نابینا لێرەیە ئەڵێت: ناڕۆم تا قسەی لەگەڵ نەکەم، منیش بە پەرۆش بووم بۆ دیداری ، بینیم ژنێکی بەتەمەنە کچێکی گەنچ دەستی گرتووە و بەرەو ڕووی من ئەیهێنا منیش چووم بەرەو پیری ، لەبەر دەمیا وەستام وتم: من کیژانم هەردوو دەستی گرتم وتی مرۆڤ پێنج هەستی هەیە من بینینم لە دەست داوە، بەڵام هەستەکانی ترم زۆر بەهێزن.
لەڕێی دەستییەوە هەستی بە من ئەکرد.
دواتر وتی من هیچ لە وشەکانی گۆرانییەکەت تێنەگەشتم بەڵام تەواو تەواو لەو هەستە گەشتم کە لە دەنگتەوە ئەهاتە دەرەوە هیوادام
بەردەوام بیت لە هونەرە پڕ هەستەت،
ئیتر منیش خێرا فرمێسکم حازر بوو وابزانم
کەس لە من گرینۆکتر نییە بەتایبەت لەوەتەی دایکم لەدەست داوە
ئەوەی سەیرە ئەوەیە کەسێک لە نەتەوەیەکی تر هەست بەو هەستەم ئەکات بەڵام زۆر جار ئەبینم لە کۆمێنێت کە کەسانێک لە هەستەکانم تێناگەن ، ئیتر ئەمە ژیانە !؟
سەیرە وانییە!؟

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک