" type="text/css" > Skip to main content

سێتار

وشه‌ی سێتار: بە زمانی کوردی سێتار – بە فارسی سەتار، کە بەواتای سێ تاڵ یان سێ ژێ دێت. بە شێوەیەکی گشتی ئامێری سێتار ئامێرێکی ژێدارەو بە نینۆک و ( په‌نجه‌ی نیشاندان) و ڕیشە (لێدەر)ی تایبەت دەژەنرێت.  بەڵام لە ساتی پۆلێنکردنی ئامێرەکەدا دەچێـتە خانەی  ئەو ئامێرانەی کە  ژێدارن و بە ڕیشە (لێدەر) دەژەندرێن.  ئەم ئامێرە ھەر لە دێر زەمانەوە بە ھاودەمی شاعیران، عاشقان،   گەورە پیاوانی تەسەوف و عیرفان دادەنرێت. کە لەگەشتەکانیاندا بۆ بەھیزکردنی لایەنی دەرونی و خۆیان و ڕۆچوون بە نێو بڕوا عیرفانیەکانیاندا بەکاریان ھێناوە. جان دورینگ سەبارەت بەم ئامێرە دەڵێت: (سێتار دەرونیترین و باشترین ئامێرە،  کە زیاتر بۆ دڵی خۆت دەژەنی وەک لەوەی بۆ کەسانی دیکە بژەنیت).

بەشێوەیەکی گشتی ئامێری سیتار گەشەسەندن و بەرەو پێشچوونی ئامێری تەنبوورەیە.  ئەم ئامێرە لە سەردەمی ساسانیەکاندا دەرکەوتووە، تەمەنی ئامێرەکە دەتوانرێت بە زیاتر لە ھەزار ساڵ مەزندەبکرێت.  دواتر  لەگەڵ درێژ بوونەوەی ڕیشەی مێژوودا شێوە و پەردە بەندی ئامێرەکە گۆڕانی بەسەردا ھاتووە.  تا دواجار ئەم شێوەیەی ئەمڕۆی وەرگرتووە.  ئەم ئامێرە  لە سەر دەستی عەلی ئەکبەر فەراھانی و کوڕەکانی (میرزا عەبدوڵا،  ئاغا حوسینقولی)، ( لە کۆتای سەردەمی قاجارەکاندا)، وەک بەشێک لە ڕەگی فێربوونی ئامێری تار دەستی بە گەشەسەندن کردووە.  دەرەنجام گەیشتۆتە ئەو ئاستەی، کە وەک ئامێرێکی سەربەخۆ لە نێو ئامێرە ئێرانیەکان و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا جێی خۆی بکاتەوە.

تایبەتمەندیەکانی سێتار

١. بە بەراورد لەگەڵ ئامێرەکانی تر، پێوانەی ئامێرەکە و  دەنگی کەمە،  بەڵام لە ھەمان کاتد دەنگێکی نیان و دڵنشینی ھەیە.

٢. بە ھۆکاری قەبارە و کەمی ئاستی دەنگی ئامێرەکە کەمتر شێوەیەکی گشتی و کۆمەڵی وەرگرتووە،  ئامێرژەنەکانی شوێن و خەڵوەتی تایبەت بە  خۆیان ھەیە.

٣. تایبەتمەندی ئەم ئەم ئامێرە ئەوەیە کە بە ڕیشە ناژەندرێ بە ڵکو بە نینۆک دەژەنرێت، ئەمەش ڕەنگێکی تر بە ھەستی ئامێرەکە بە خشیوە. بەڵام بۆ ئەو کەسانەی کە نینۆکیان دەشکێت، یان گرفتیان ھەیە، زۆر جار (ڕیشەی) تایبەت بە خۆی بۆ دروستکراوە بەڵام کەمتر بەکار دێت.

وەرگێڕانی لە فارسیەوە:توانا حەمە

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک