" type="text/css" > Skip to main content

مەحموود محەمەد شابان بە مەحمووی حەمەی لەیلێ ناسراوە، لە ساڵی 1932 لە گەڕەکی کانیسکان لە سلێمانی لەدایک بووە.

دایکی ناوی ڕەعنای ساڵح بووە ولە باب و باپیرانەوە هەر بە دەنگخۆش ناسراون.

مەحموود محەمەد لە منداڵییەوە خولیای هەڵبەست و سترانی کوردی بووە، لەگەڵ باوکی زۆر تێکەڵی بۆنە و کۆڕەکانی ئەو سەردەمە بووە.

خوێندنی سەرەتای و ناوەندی لە سلێمانی تەواو کردووە.

ساڵی 1950 لە کارگەی تووتن لە بەغدا بووەتە فەرمانبەر و ساڵی 1951 چووەتە کۆلیژی ئابووری و زانستەکانی بەغداد و بەکالۆریۆسی وەرگرتووە.

لە تەمەنی لاویدا توشی دڵشکاوییەک بووە و ئەمە کاری تێکردووە کە هەرگیز هاوسەرگیری نەکات.

بەپیێ یاداشتی ڕەفێق چالاک ساڵی 1946 تێکەڵی هونەر بووە و لەگەڵ کۆمەڵێک میوزیکژەن و سترانبێژ ڕۆشتوون بۆ هەولێر و کۆیە بۆ بەشدار بوون لە شانۆ.

بەتەنها و بە دوو قۆڵی لەگەڵ ڕەشۆڵ عەبدوڵڵا چەند سترانێکی بۆ ڕادیۆی کوردی بەغدا چڕیوە کە هەشت سترانی بە تەنیا و دوانیشی لەگەڵ ڕەشۆڵە.

یەکەم دەرکەوتنی ڕادیۆی بە گۆرانی (جوانی بێ ناو) لە 1949 بووە.

دواتر گۆرانی (قژکاڵی لێو ئاڵی) لە ساڵی 1950 تۆمار کردووە.

ساڵی 1963 چوەتە پاڵ شۆڕشی ئەیلوولی کوردستان و تا ساڵی 1964 ماوەتەوە.

لە دوای ڕاپەڕینی 1991 باشوری کوردستان لە وەزارەتی داراییدا کاری کردووە کە دواتر لە ساڵی 1997 بەشێوەیەکی فەرمی وەک ڕاوێژکار کاری کردووە.

لە ساڵی 2004 خانەنشین بووە.

لە هەمان ساڵدا دەنگبێژ مەحمووی حەمەی لەیلێ لە 25-04-2004 لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک