" type="text/css" > Skip to main content

نوسینی: شاسوار مامە

سینێد ئۆکۆنەر -Sinead O’Connor ساڵی 1990 بە گۆرانی „Nothing compares to you“ ناوبانگی دەرکرد. کەمینەیەکی کوردان دەیناسن، بەڵام لە دژوارترین دۆخی باشووری کوردستاندا – لە کاتی کۆڕەوەکەدا دژی ڕژێمی سەددام حسێن هەڵوێستی پیشان دا و کۆنسێرتی ساز کرد بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ خەڵکی ئاوارەی کوردستان.

ئەم  ژنە هونەرمەندە لە تەمەنی 56 ساڵاندا لە ماڵەکەی لە لەندەن بەمردوویی دۆزرایەوە. ئەو بەوە ناسرابوو کە بە پێچەوانەی ئاراستەی ئاو مەلە دەکات. هەڵوێستە ڕادیکاڵەکانی لە دژی نەژادپەرستی، قوربانییانی دەستدرێژیی سێکسی و کڵێسای کاسۆلیک لە یادەوەری زۆر کەسدا ماونەتەوە. ئەمە سەرەڕای ئەوەی ژیانێکی پڕ لە تراژیدی هەبووە، لە تەمەنی منداڵیدا لە لایەن دایکییەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر.

سینێد ساڵانێک بوو بەدەست نەخۆشیی دەروونی «Bipolar Disorder» دەیناڵاند و چارەسەری وەردەگرت. ساڵی ڕابردوو کوڕەکەی کە 17 ساڵان بوو خۆی کوشت، ئەمەش کاریگەریی زیاتری لەسەر دروست کرد.

ئۆکۆنەر 2018 بوو بە موسڵمان و ناوی خۆی گۆڕی بۆ شوهەدا سەداقەت، بەڵام بە ناوەکەی جاران بەردەوام بوو لە گۆرانی.

 

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک