" type="text/css" > Skip to main content

چیرۆکی پشت گۆرانی (زۆر قژی زەرد)
نووسینی: ئەنوەر قەرەداغی
کە ساڵی ١٩٧١ بومە لێپرسراوی بەشی موزیک لە بەرێوەبەرایەتی چالاکیە هونەریەکانی زانکۆی سلێمانی سەرۆکایەتی زانکۆ هاوکاریەکی باشیان کردین بۆ کرینی ئامێرو پێداویستی هونەری بۆ چالاک کردنی چالاکی خوێندکاران ئەگەر چی زۆر جار فشارمان دەخرایە سەر لە لایەن رژێمی ئەو سەردەمە بەڵام چونکە یەک دڵ و یەک دەست بوین دەمان توانی خۆمانی لێ دوورخەینەوە ..چەندین خوێندکاری دڵسۆز و نیشتمان پەروەر لەدەورمان کۆبووبوونەوە بۆ ئەنجام دانی ئەوچالاکیانەی لە زانکۆ دەکران ..لە ئاهەنگەکان و تۆمار کردنی بەرهەمە هونەریەکان کە خۆم ئەنجامم ئەدا بە ئەو کەرەسە هونەریانەی ئەو سەردەمە لەبەر دەستا بوون …بە جۆرێ تیپی زانکۆی سلێمانی هەر بەزانکۆوە نەوەستا بەڵکۆ چووە ناو خەڵکیشەوە و لە رادییۆ وتەلەفزیۆن و فێستیڤاڵەکاندا کارەکانی ئەنجام ئەدا بە سەرکەوتوویی.
ئەم گۆرانیە کە لە تێکستی شاعیری گەورە گۆران و ئاوازی ئەنوەر قەرەداغی ووتنی فاروق محەممەد و کامیل مستەفایە ..تۆمارمان کرد دواتر لەرێگەی بەرنامەیەک کە هونەرمەند ناسر حەسەن سەرپەرشتی دەکرد بە کامێرای ١٦ ملم کە دەنگی لەسەر تۆمار دەکرا دواتر لە ستۆدیۆ وێنەی تری لەگەڵ داخڵ کرد تۆمارمان کرد …بەڵام نازانم تۆمارکردنەکەی چۆن بگێرمەوە هێندە زەحمەت بوو بەڵام هەستی دڵسۆزی هێندە لەناو ئەندامەکاندا بەدیم دەکرد بۆیە توانیمان زاڵ بین بەسەر هەر تەنگ و چەڵەمەیاکدا کە دەهاتە بەر ڕیگەمان بە یەک هەست و یەک دڵ بۆ بەرز راگرتنی ئاستی هونەر نەک هەر لە زانکۆدا بەڵکو لە سەرتاسەری کوردستانیشدا..یادتان بەخێر بێت پێشمەرگە هونەرمەندەکاندا کە لەو سەردەمانەدا بەرامبەر هەموو شتێکی نامۆ رادەوەستان بەو پەڕی دڵسۆزیەوە…بەداخەوە بۆ ئەمرۆ…!!!!!!!!!!!!

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک