" type="text/css" > Skip to main content

بەشی موزیکی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی کۆنسێرتی وەرزی دووەم نمایش دەکات

 

ئەمڕۆ کە دەکاتە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 27 ی 4ی 2023 پەیمانگای هونەرە جوانەکان بەشی موزیک کۆنسێرتی وەرزی دووەم لە تەلاری هونەر پێشکەش دەکات. 

بەشدار ئەحمەد مامۆستای وانەی کۆژەن لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکان: 

بە موزیکناسی ڕاگەیاند: 

[کۆنسێرتەکە بەرهەمی کۆششی ئەمساڵیی مامۆستایان و خوێندکارانە و لە سێبەش پێکدێت، کە لەلایەن سێ گروپی جیاوازەوە بەرهەمەکان پێشکەش دەکرێن. بەشی ئۆرکێسترا و بەشی ئامێرەڕۆژهەڵاتییەکان و بۆ یەکەمجار سێبەرهەمی گروپێکی کۆڕاڵ لەم کۆنسێرتەدا بەشدار دەبن. کۆنسێرتەکە ئەمڕۆ ڕۆژی پێنج شەممە 27 ی 4ی 2023  کاتژمێر 5:00 لە هۆڵی تەلاری هونەر پێشکەش دەکەین و هاتن بۆ هەموانە].

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک