وێنەیەکی دەگمەن و ھەڵوێستێکی نیشتمانی محەمەدی ماملێ مامۆستا سیراجەددینى فەرموویان لەساڵەکانى 1970 دابوو پرۆگرامى (کاروانى شیعر و موزیک)مان بۆ تەلەفزیۆنی کوردستان لە شارى سنە ئامادە دەکرد، راسپێردرام کە بچم بۆ مهاباد و بەرنامەیەک بۆ کاک محمدى ماملێ تۆمار بکەین، دواى بەخێرهێنانێکى گەرم و میواندارییەکى دۆستانە(ماملێ) پێى گوتین: “بەڵێنم داوە بەرهەم بۆ دەزگاى دەوڵەتى تۆمار نەکەم زۆریشم پێ ناخۆشە قسەى ئێوە دەشکێنم بەڵام بەڵێنێکەو داومە و ناتوانم لێى پاشگەز ببمەوە”. ئێمەش لەناخەوە سوپاسى ئەو هەڵوێستەیمانکرد و دواتریش بە شێوازی جیاجیا هاوکارى یەکمان دەکرد، لەئێستادا خۆزگە دەخوازین ئەگەر بەشێوەى فەرمیش نەبوایە بەڵکو لابەلا ئەو کارە بکرایە و ئێستا وەک شوێنەوارێکى هونەرى گرنگ لە ئارشیوى هونەرى کوردی دا بەرهەمێکى ناوازەمان دەبوو بەڵام ئەوە هەڵوێستى نیشتیمانى و خەسڵەتى بەرزى ئەو هونەرمەندە مەزنەى کورد بووە بەرامەبەر بە هەڵسوکەوتى ئەو رژێمە لەدۆزى رەواى کورد. تێبینی: پێشی چەند ساڵ لە هەولێر و لە یادی چللەی مامۆستا شوكروڵڵای بابان، ئەم لێدوان و دیدارە عوسمان رانیەیی ئەنجامی داوە. – ماڵپەڕی فەرمی ماملێ وەرگیراوە