" type="text/css" > Skip to main content

هونەرمەندی گۆرانیبێژ: محەمەد عەباس داوای نزا دەکات

هونەرمەندی گۆرانیبێژ محەمەد عەباس بارام، ماوەی چەند ساڵێکە تەندروستی نا جێگیرە. لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی بەریتانیا لە ژێر چاودێری پزیشکدایە. دوێنێ پاش تێکچونی تەندروستی لە هەژماری تایبەتی خۆی داوای نزای لە هاوڕێیان و گوێگرانی کرد، کە نزای بۆ بکەن و تەندروستی بەرەو باشبوون بچێت.

جێی وەبیرهێنانەوەیە:
محەمەد عەباس بارام، لە ساڵی ١٩٥٤ لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت: خەڵکی شاری سلێمانییە لە گەڕەکی سابونکەران نیشتەجێبوون، بە هۆی بژێوی ژیانەوە باوک و دایکی ڕویان لە شاری کەرکوک کردووە.

ئەو قۆناغەكانی خوێندنی لە شارەكانی كەركووك‌و بەغدا تەواو كردووە و لە ساڵی 1972 بڕوانامەی لە بەشی موزیكی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی بەغدا بەدەستهێناوە.
هەر هەمان ساڵ لە ڕادیۆی كوردیی بەغدا دامەزراوە، مامۆستا عەلی مەردان كە ئەو كات ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندنی هونەری بووە، ڕۆڵی دیاری لە وەرگرتنیدا هەبووە ساڵانێکی زۆرە خزمەت بە بواری هونەر و گۆرانی کوردی دەکات و خاوەنی 30 گۆرانییە لە دیارترین بەرهەمەکانی کە پێی دەناسرێتەوە: (ئاگرێکی بێخۆڵەمێش، ئەی چاوشین)ە.
ساڵی 1985ڕووی لە هەندەران كرد‌ەکات و دەچێتە بەریتانیا ‌و لە سكۆتلەندا نیشتەجێ دەبێت.
ساڵی 2011 بڕوانامەی ماستەری لە بواری موزیك وەرگرتووە. جگە لە بواری گۆرانیوتن پیانۆژەن و مامۆستای موزیک بووە.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک