" type="text/css" > Skip to main content

کیژان ئیبراهیم خەیات بانگەوازێک بۆ خانمان دەکات

خاتونی ھونەرمەند کیژان ئیبراھیم خەیات، لە ھەژماری خۆی بانگەوازێک بۆ خانمانی نیشتەجێ لە ھۆڵەندا دەکات، دەنوسێت: 

«خانمی ئازیز ھەستەکەیت توانات ھەیە گۆرانی بڵێی بەشداربە لەگەڵمان لە ڕۆتەردەم، ئێمە دەمانەوێت گروپێکی خانمان دروست دەکەین کە گۆرانی دەڵێین».

جێی ئاماژەیە کیژان ئیبراهیم خەیات چەند ساڵێکە لە ووڵاتی ھۆڵەندا نیشتەجێیە و لەوێ بەردەوامە لەکار و چالاکییە ھونەرییەکانی لەگەڵ چەند گروپێکی ھۆڵەندی و لە چالاکی جۆراو جۆر بەشداری کارای ھەیە.

 

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک