" type="text/css" > Skip to main content

نامە گۆڕینەوەی چیخۆڤ بۆ چایکۆفسکی

زۆر بەڕێز، پیتر ئێلیچ:

ئەومانگەی دادێ ، من سەرقاڵی چاپکردنی چیرۆکە نوێیەکانمم ، ئەو چیرۆکانە وەک پایز خەمهێنن و تاقەتبەرن ، لەبابەت و ناوەڕۆکدا یەک هەوان ڕەگەزەهونەرییەکانیشیان زۆر لەگەڵ بەبەتگەلی پزیشکیدا ئاوێتەکراون.
بەلام بەوحاڵەشەوە ، غیرەتم ناوەتە بەرخۆم و لەدڵەوە داوات لێ دەکەم ڕێگەم بدەی با ئەم کتێبە پێشکەشی تۆبکەم . خەنی دەبم ئەگەر قایل بی چونکە ئەو پێشەکییە نەک هەر لە ڕادەبەر دەبێتە هۆی ڕەزامەندیم ، لەوانەیە لەو سۆنگەیەوە بتوانم ئەو هەست و کەفوکوڵە قووڵەشم دامرکێتەوە کەبەردەوام وام لێدەکات بیر لەتۆ بکەمەوە ، لەو ڕۆژەوە کەلەگەڵ تۆ و مۆدێست ئیلیچ بەرچاییمان خوارد زانیم تۆ چیرۆکەکانی من دەخوێنیتەوە ، ئەوەم بە زەیندا هات.
ئەگەر لە ئیزنی خۆت وێنەیەکی خۆشتم بۆ بنێری ئەوا هەر منەتبارت دەکەم و تا هەتا یە دڵخۆش و خەنی دەبم ، بمبوورە کە زەحمەتم وەبەرناوی لێم خۆش بە وڕێگەم بدە هەرچی خۆشی و باشەی دنیایە ، بۆتۆی بەئاوات بخوازم

سەر لە پێناوی هەمیشەییت

ئا.چیخۆڤ

کۆبەرهەمی ئانتۆن چیخۆڤ

نامەکانی چیخۆڤ ٣

بەرگی ١٠

وەرگێڕانی: ڕەسووڵ سوڵتانی

چاپکراوی دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان / ئێستا بەردەستە

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک