فیلیکس مه‌ندلسون – خه‌ونى شه‌وێکى هاوین – بەشی یەکەم
وەرگێڕانی: هێمن مه‌حمود
(ئه‌گه‌ر کۆى به‌رهه‌مه موزیکیهکانى مه‌ندلسون هه‌ڵگرى ڕۆمانسیهتێکى جوان و غینائیاتێکى زیندوو بن، ئه‌وا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که هه‌رگیز پێویستى به‌وه نه‌بووه تاوه‌کو ڕکابه‌رى هیچ یه‌کێک له موزیکاره‌کانى سه‌رده‌مى خۆى بکات، ئه‌و به‌ڕاستى به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین دانه‌رانى موزیک داده‌نرێت له جیهاندا له‌و کاتدا ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌و ڕوونى و هاوسه‌نگى و ناوارتهیهى که سیماى کاره‌کانیه‌تى ) (فیلیکس مه‌ندلسون پارسولدى) له شوباتى 1809 له شارى (هامبورگ)ى ئه‌ڵمانى له باوکێک که ئه‌وکات به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین ئه‌و که‌سانه داده‌نرا که له‌بوارى (بانک) دا کارده‌که‌ن و له خێزانێکى خاوه‌ن ڕۆشنبیرییه‌کى فراوان و ده‌وڵه‌مه‌ند له‌دایک بووه ، فیلیکیس ى بچکۆله له‌گه‌ڵ خوشکه‌که‌ى و برا بچووکه‌که‌یدا له‌و بارودۆخه خێزانییه ئارامه‌دا گه‌وره ده‌بێت . له‌به‌رئه‌وه‌ى دایکى ڕۆشنبیرییه‌کى چاکى هه‌بووه و خاوه‌ن به‌هره‌یه‌کى موزیکى به‌رز بووه، هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات که هه‌رچى لاى خۆى هه‌یه بیگوازێته‌وه بۆ مناڵه‌کانى و به‌تایبه‌تى گرنگیه‌کى زیاتر ده‌دات به (فیلیکس).
به‌ڵام داگیرکردنى خاکى ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن هێزه‌کانى فه‌ره‌نساوه له‌وکاته‌دا واده‌کات ئه‌م خێزانه له‌شارى (هامبۆرگ) ه‌وه بگوازنه‌وه بۆ شارى (به‌رلین) بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام تیایدا نیشته‌جێ بن . له‌و کاتدا و له‌و بارودۆخه ناسکه‌دا باوکى ده‌ستده‌کات به هاوکاریکردن و پڕکردنه‌وه‌ى پێداویستیه‌کانى هێزه سه‌ربازییه‌کانى (پروسیا) و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌خۆشخانه‌یه‌کى سه‌ربازى بۆ چاره‌سه‌رکردنى سه‌ربازه برینداره‌کان دروستده‌کات، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌بن به‌هۆى ئه‌وه‌ى که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى (به‌رلین)ه‌وه جێگاى ڕێز‌و پێزانینێکى گه‌وره بێت. هه‌ر ماوه‌یه‌کى که‌م دواى ئه‌وه‌ش (فیلیکس) ى بچکۆله له ژێرده‌ستى گه‌وره موزیکاره‌کانى به‌رلیندا ده‌ست ده‌کات به خوێندنى وانه به‌رده‌وام و ڕێکخراوه‌کانى موزیک. به تایبه‌تیش له‌لاى مامۆستاى یه‌که‌م و سه‌رپه‌رشتیارى فێرکردنى موزیکارى ئه‌ڵمانى (کارل زیتر). هه‌ر که (فیلیکس) ته‌مه‌نى ده‌گاته نۆ ساڵان به‌ماناى وشه‌که ده‌بێت به موزیکژه‌ن و هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانى ڕووه و دانانى موزیک ده‌نێت ، هه‌روه‌ها توانایه‌کى به‌رز وچالاک تاوه‌کو کۆتایى کاره‌که‌ى نیشان ده‌دات. به تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى که گرنگیه‌کى تایبه‌تى ده‌دات به دانراوه‌کانى موزیکاى ئۆپێراى موزیکارى ئه‌ڵمانى (کارل فون ویبر 1876-1826) ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و سه‌ره‌ڕاى توانا ئاشکراکانى (فیلیکیس) له موزیک‌دا، که‌چى باوکى له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یبات بۆ فه‌ره‌نسا و به‌دیاریکراویش بۆ (پاریس)ى پایته‌خت بۆ ئه‌وه‌ى کوڕه‌که‌ى وانه پێشکه‌وتووه‌کانى موزیک بخوێنێت و دڵنیا بێت له مه‌وداى تواناوبههرهکانى له‌کاره‌که‌ى پاشه‌ڕۆژیدا . له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا ئه‌و مامۆستایه‌ى که تایبه‌تمه‌نده به دانانى موزیکه‌وه له وه‌ڵامى باوکی‌دا ده‌ڵێت ( ئه‌م گه‌نجه پڕه له موزیک، به دڵنیایشه‌وه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که توانا و به‌هره‌یه‌کى موزیکى به‌رزى هه‌یه، له داهاتووشدا کارى گه‌وره‌ش ده‌کات ) . (فیلیکیس مه‌ندلسون) له کاتى مانه‌وه‌یدا له‌پاریس ئه‌م هه‌له ده‌قۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى زۆر به وردى و به چڕى ئاگادارى بزوتنه‌وه‌ى موزیک ببێت له‌و شاره‌دا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چاویده‌که‌وێت به چه‌ند موزیکارێک له‌وانه (روزینى) و (میربر) ، هه‌روه‌ها (پمانیه وتریه) داده‌نێت که به‌یه‌که‌مین کارى موزیکى گه‌وره‌ى داده‌نرێت و به‌وه وه‌سفده‌کرێت که خاوه‌نى جوانى و پێگه‌یشتنێکى ته‌واوه. هه‌ر که (فیلیکس) ته‌مه‌نیشى ده‌بێت به شانزه ساڵان چه‌ند کارێکى موزیکى گه‌وره داده‌نێت وه‌ک (خه‌ونى شه‌وێکى هاوین) که پێشوازییه‌کى چاوه‌ڕواننه‌کراوى لێ ده‌کرێت و زۆر به‌خێرایى له ته‌واوى کیشوه‌رى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکادا ناوبانگ ده‌رده‌کات وده‌بێته مایه‌ى سه‌رکه‌وتن بۆى، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌و ناسکى و شیرینییه‌ى که ئاوازه‌کانى خاوه‌نیه‌تى ، به‌تایبه‌تیش له‌کاتێکدا ئه‌م کاره له فه‌زاى شانۆکانى شکسپیره‌وه وه‌رگیراوه . هیچ هونه‌رمه‌ندێکى موزیکى نییه به‌قه‌ده‌ر فیلیکس بتوانێت ئاوازه‌کانى له چاوه‌کانى ئه‌ده‌بى جیهانى هه‌ڵبقوڵێت و له‌هه‌مانکاتیشدا گرنگیه‌کى زیاتریش بدات به کاره‌کانى موزیکاره گه‌وره‌کانى جیهان له‌جۆرى (جان سبستیان باخ) ، که باسیش دێته سه‌ر ژیانى (فیلیکس) ،ئه‌م ماوه‌یه به‌وه وه‌سف ده‌کرێت که دووباره به‌رهه‌مه موزیکیهکانى (باخ) ى زیندوو کردۆته‌وه .