گۆڕانی چێژی ئیستاتیكی
نووسینی: ئاشنا عمر – ماستەر لە زانستەکانی موزیک
زانا “بهرتراند ئارته‌ر ویلیا‌م راسل، پێی وایه چێژ بنه‌ماكه‌ی بریتییه له سێ شتی باو لای هه‌ر تاكێك. یه‌كه‌میان په‌روه‌رده‌یه و ئه‌مه‌شیان هه‌ر په‌روه‌رده‌ی ڕه‌سمی ناگرێته‌وه به‌ڵكو په‌روه‌رده‌ی خۆڕسكی ناڕاستهوهخۆش ده‌گرێته‌وه كه یه‌كیك له‌مانه ژینگه‌یه. دووه‌مین ره‌گه‌ز ئه‌و هه‌سته‌یه كه هۆشمان له لا دروست ده‌كا. به‌ڵام سییه‌مین ره‌گه‌ز بریتییه له ره‌وشت و ئه‌مه‌شیان پەیوه‌ندیی به‌و ئاین و بنه‌مایانه‌وه هه‌یه كه تاك ڕێنوێنی ده‌كه‌ن و لای ده‌بن به چوارچێوه‌یه‌ك بۆ بڕیاردانی ئه‌و له باره‌ی خه‌ڵكه‌وه”
كه‌واته سێ بنه‌ما یان سێ ره‌گه‌ز هه‌ن كه چێژی ئیستاتیكی دروست ده‌كه‌ن و ده‌یگۆڕن، یه‌كه‌میان په‌روه‌رده‌ی مرۆڤه جا چ خوێندن و فێربوونی ڕه‌سمییانه بێ یان ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی كه مرۆڤ له ژینگه‌وه وه‌ری ده‌گرێ وه‌ك: خێزان و كۆڵان و كۆمه‌ڵگه و هۆیه‌كانی راگه‌یاندن.
دووه‌مین بنه‌ما و ڕه‌گه‌ز بریتین له ژیریی مرۆڤ خۆی، كه زۆر جار ده‌بینین كه‌سانێك هه‌ن ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ش نه‌ژیاون كه له خاڵی یه‌كه‌مدا باسمان كرد به‌ڵام خۆیان هۆش و ژیرییان ته‌واوه و ئاوه‌زیان به شت‌دا ده‌شكێ. واته مه‌رج نییه له كۆمه‌ڵگه‌ی لادێ و نه‌خوێنده‌واریدا چێژی ئیستاتیكایی نه‌بووبێ، نه‌خێر هه‌بووه، ئه‌گه‌ر نه‌بوایه پیشكه‌وتنی هونه‌ر نه‌ده‌بوو و سترانبێژانی وه‌ك ده‌رویش عه‌بدوڵا و كاویس ئاغا و حه‌سه‌ن زیره‌ك ههڵندهكهوتن.
سێیه‌مین بنه‌ماش بریتییه له ره‌وشتی كۆمه‌ڵگه كه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ: یه‌كه‌م، دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه، دووه‌م ئاین، كه ئه‌م دووه له كۆنه‌وه سه‌رچاوه‌ی به‌هێزی هه‌ست و هۆشیاریی مرۆڤ بوون.
ئه‌و سێ بنه‌ما و ره‌گه‌زه‌ی پێشه‌وه هیچ یه‌كێكیان وه‌ستا و جێگیر و نه‌گۆڕ نین، به‌ڵكو هه‌موویان له گۆڕانی به‌رده‌وامدان كه گۆڕانی ئه‌مانه‌ش ده‌بێ به هۆی گۆڕانی چێژی هونه‌ری و جوانیپهروهری لای مرۆڤ. ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ چێژی ئیستاتیكی لای مرۆڤ به‌رده‌وام بگۆڕێ و به‌ره‌و پێشه‌وه بچێ، هه‌ر ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بایه‌خدان به په‌روه‌رده و خوێندنی تاك و به‌ره‌وپێش بردنی دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه له ڕووی هونه‌ر و هه‌روه‌ها گۆڕینی دابونه‌ریتی تاك و كۆمه‌ڵ، كه‌واته وەرگرتنى چێژى هونەریى، نیشانه‌ی شارستانى بوونە و بە ته‌نیا پەیوەندى به باشیی باری ماددییەوە نییه، بەڵکو پوخته‌یه‌كی چڕوپڕی كاروانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیرییه كه مرۆڤ تیایدا فێربووه چۆن چێژ وه‌رگرێ. هەروەها چێژ پێوانه نه‌گۆڕیش نییه، بەڵکو به پێی پێویستی گه‌شه ده‌كات و په‌ره ده‌گرێ و له‌گه‌ڵ پێویستیی مرۆڤدا موتوربه ده‌بێ. بۆ نموونە چینی سه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه هۆ و بواری چێژوهرگرییان له هونه‌ر له سایه‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌وه زۆر زیاتر له به‌رده‌ستدایە، به پێچه‌وانه‌ی چینی ژێره‌وه كه ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه فریای بژێوی سکی خۆیان و ماڵ و منداڵیان بكه‌ون و هه‌ر ته‌نیا چێژی هونه‌رێكی سه‌ره‌تایی و ساكاریان بۆ لواوه.
هه‌روه‌ها چێژی هونه‌ری و ئیستاتیكی، بارێكی جێگیر یان نه‌گۆڕ نییه لای مرۆڤ، بگره بارێكه به پێی پێویستیی پێشكه‌وتن گه‌شه ده‌كا و ده‌گۆڕێ و به‌ره‌وپێش ده‌چێ. جگه له‌مه، ته‌نانه‌ت له یه‌ك سیسته‌م و یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌شدا، چێژ به پێی ژینگه و ده‌وروبه‌ری سروشت و ئاوهه‌وا، گۆڕانی به سه‌ردا دێت و هاتووه. نموونه‌یه‌ك بۆ ئه‌مه، ئه‌و چێژوهرگرییهی له كۆمه‌ڵگه‌ی لادێییدا هه‌بووه (كوردستان بۆ نموونه)، وه‌ك چێژ له به‌یت و لاوكى كرمانجی و چیڕۆكی درێژی هونه‌ری به ده‌م ئای ئای و موزیك و گۆرانییه‌وه، جیاواز بووه له‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی شاریدا هه‌بووه و هەیە كه ره‌نگه جۆری تری مه‌قاماتی شارییانه و خوێنده‌وارانه بووبێ. ئه‌مه واته، هه‌ر قۆناغه و هه‌ر ژینگهیەک، ڕۆشنبیریی خۆی هه‌یه، كه چێژی جیا ده‌خوڵقێنێ و جیاوازه له قۆناغ و ژینگه‌ی تری پێشه خۆی.
به گشتی، چێژی ئیستاتیكهیی، پەیوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی به ڕێچكه‌ی پێشكه‌وتنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه. مامۆستایه‌كی زانسگه یان رۆشنبیرێك یان بزنسمانێك كه گه‌نجینه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندیان له گه‌ڕان و تێگه‌یشتن و زانیاری‌دا هه‌یه‌له سه‌رده‌می نوێ و له سایه‌ی پێشكه‌وتنی راگه‌یاندن و شۆڕشی ته‌كنیكی و بڵاوبوونه‌وه‌ی رۆشنبیرییه‌وه، ئاپۆڕهیهكی به‌رفره‌تر ئه‌مڕۆ هه‌لی به‌شدارییان له چێژوه‌رگرتنی ئیستاتیكهییدا هه‌یه و ده‌توانین بڵێین چێژ چیتر پاوانی چینی كۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌ره‌وه و سه‌رده‌ستی ئابووری و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نه‌ماوه و جیاوازییه چینایه‌تییه‌كه كه‌م بووه‌ته‌وه. له سه‌رده‌می نوێ‌دا، پێشكه‌وتن و گۆڕانی چێژ، له رێگه‌ی خوێندن و خوێندنه‌وه و وه‌رگرتنی ئه‌زموونی خه‌ڵكانی تره‌وه، زیاتر پێوه‌ندییان به په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدانی خۆیییه‌وه هه‌یه نه‌ك وه‌ك سه‌رده‌مانی مرۆڤی زووتر كه شتێكی زگماك و خۆڕسك بوو.
وێڕای هه‌موو ئه‌و پێناسه و بارانه‌ی كه بۆ چێژی هونه‌ری و ئیستاتیكهیی كردمان، ده‌مانه‌وێ پێناسه‌یه‌كی جیاوازی تایبه‌ت به‌م باسه‌ی خۆمان پێشكێش بكه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه:
دکتۆر اسعد جواد یوسف پێیوایە ”چێژی موزیك، هه‌ستێكی واتایییه له مرۆڤدا ده‌توانێ جوان و کرێت له یه‌كتر جیا بكاته‌وه. چێژوه‌رگرتنی موزیكی، واتای ئه‌وه ده‌دا كه كه‌سێك مه‌شقی فێربوونی كردبێ بۆ ئه‌وه‌ی توانای ئه‌وەی لا دروست بووبێ كه باش گوێ شل بكات بۆ ئه‌وه‌ی له موزیك بگات و به چێژ و حه‌ز و ویسته‌وه گوێ رادێرێ. ئه‌مه‌ش واتای ئیستاتی و ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه‌ی باشیان كه‌ڵه‌كه كردووه، خۆشبژێوتر و گیرساوهتریشن له خه‌ڵكی ئاسایی، كاتێك له به‌رده‌م تابلۆیه‌كی هونه‌ری له مۆزه‌خانه‌یه‌كدا ده‌وه‌ستن و راده‌مێنن، به باكگراوندێكی ده‌وڵه‌مه‌ندتره‌وه هه‌ستیان ده‌بزوێ و تام وه‌رده‌گرن و سه‌ر ده‌له‌قێنن.