" type="text/css" > Skip to main content

پاکۆ دە لوسییا, Paco de Lucia

نووسین و ئامادەکردنی: سامان کەریم

پاکۆ دە لوسییا، یەکێکە لە بەناوبانگترین گیتارژەنەکانی جیهان، بە تایبەتی لە ستایلی میوزیکی فلامێنکۆدا. ناوی ڕاستەقینەی (فرانسیسکۆ سانچێس گۆمێز)ە Francisco Sanchez Gomez، لە بەرواری 21ی کانونی یەکەمی ساڵی1947لە باشوری ئەندەلوس، لە شارۆچکەی “ئەلگیسیراس”ی Algeciras نزیک شاری “کادیز” Cadiz لە دایک بووە. لەبەر ئەوەی باوکی هاندەری بووە، هەر لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە دەستی بە ژەنینی ئامێری گیتار کردووە. لە ساڵی 1958دا و لە تەمەنی یانزە ساڵیدا، بە شێوەیەکی پرۆفیشنال لە ڕادیۆی ئەلگیسیراس گیتاری ژەنیوە. لە بواری هونەری میوزیکدا، وەک ئەفسانە و ئەستێرەیەکی جیهان ناسراوە. خاوەنی 26 ئەلبووم و چەندین خەڵاتی جیهانییە. لە 14ی شوباتی ساڵی 2014دا و لە تەمەنی شەست و حەوت ساڵیدا، کاتێک لە کەنار دەریا یاری لەگەڵ منداڵەکانیدا دەکرد، بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک