عەلی مەردان ڕابەری مەقامی کوردی!
نووسینی: خەلیل عەبدوڵا
خۆم و عودەکەم شەو ھەتا بەیان
من سۆز ئەکەم و بۆ لەیلا و ئەویش بە گریان
عەلی مەردان ڕابەری مەقامی کوردی!
عه‌لی مه‌ردان هونه‌رمه‌ندو مهقامبێژێكی گەورەو ناسراوی كوردستانەو لەوبوارەدا خزمەتێکی زۆری پێشکەش بەکاروانی ھونەریی کوردی کردووە.
ساڵی 1904 له‌گه‌ڕه‌كی ته‌كیه‌ی شێخ عه‌لیی شاری كه‌ركوك له‌دایك بووه.
لەبنچەدا خەڵکی گوندی کانی ساردی ناوچەی سیتەکی سلێمانین.
له‌قوتابخانه ئایینه‌كانی کەرکووک خوێندویه‌تی.
دواتر چۆتهی لهیلانو پاشان چۆته شاری به‌غدا.
له‌به‌غدا هه‌لێكی باشی بۆ ره‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به‌هونه‌ره‌كه‌ی بدات.
ساڵی 1939 یه‌كه‌م مه‌قامی له‌ئیزگه‌ی كوردی به‌غدا وتووه، دواتر چه‌ندین گۆرانی‌و مه‌قامی له‌و ئیزگه‌یه تۆمار كردووه.
ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كان ئه‌چێته ئێران‌و چه‌ند گۆرانی‌و مه‌قامێك له ئیزگه‌كانی كرماشان‌و تاران تۆمار ئه‌كات.
چه‌ند ئامێرێكی موزیكی زانیوه، به‌ڵام زیاتر خولیای عود بووه‌و له‌خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و ئامێره گۆرانی (خۆم‌و عوده‌كه‌م)ی وتووه.
شاره‌زای موزیكی كوردی‌و عهرهبیو فارسی‌و توركمانی بووه
عه‌لی مه‌ردان به‌هۆی ئه‌وه‌ی توانا هونه‌رییه گه‌وره‌یه‌ی له‌بواری مه‌قامدا هه‌یبووه، به‌مامۆستاو باوکی مه‌قامی كوردی ناودێر كراوه.
24ی ته‌مووزی 1981 له‌ته‌مه‌نی 77ساڵیدا له‌شاری به‌غدا كۆچی دوایی كرد‌و ته‌رمه‌كه‌ی هێنرایه‌وه بۆ كه‌ركوك‌و له‌گۆڕستانی شێخ موحێدین به‌خاك سپێردرا.
له‌ساڵڕۆژی ماڵئاوایی ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه‌دا سڵاو بۆ گیانی پاكی عه‌لی مه‌ردانی رابه‌ری مه‌قامی كوردی، ئه‌و كه‌لێنه‌ی له‌بواری مه‌قامدا به‌جێی هێشتووه، تائێستا پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه.