" type="text/css" > Skip to main content

ئەمڕۆ 24 ساڵ بەسەر گیانبەختکردنی ھونەرمەند ھۆزان سەرحەددا تێپەڕ دەبێ.

سولێمان ئالی دۆخان ناسراو بە ھۆزان سەرحەد (24ی تەمموزی ١٩٧٠ لە باکوری کوردستان لە دایکبووە، ئەو گۆرانیبێژ، مامۆستا و گەریلا بوو.
ھۆزان ھەر لەمندالییەوە خولیای میوزیکی ھەبوو، بەشی مۆسیقای لە ئیزمیر خوێندووە. لەساڵی 1991، ھاوسەرگیری کردووە لەگەڵ خاتوونێک بەناوی یەڵدز و لەھەمان ساڵ بەیەکەوە نزیکدەبنەوە لەڕێبازی (پارتی_کرێکارانی— کوردستان، ماوەیەکی زۆر لە باشووری کوردستان ژیاوە و چالاکی ھونەری ھەبووە. ھۆزان سەرحەد بە بڵاو بونەوەت گۆرانی (ھەولێر) لەسالی 1997، کە شەھید بوونی چەند ھاوڕێیەکی ھونەرمەندی لەھەولێر تۆماری کردبوو، زیاتر ناوبانگی پەیدا کرد، کە بەیەکێک لە بەناوبانگترین جوانترین گۆرانییەکان ھۆزانی سەرحەد دادەنرێت.
ئەو لە 22ی تەمموزت 1999 بۆ تۆمارکردنی بەرھەمێک دەچێتە بۆتان و لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی تورکیا شەھید دەکرێت.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک