" type="text/css" > Skip to main content

گیتارژەنی ناوداری ئیسپانی, “پاکۆ پێنا”
نووسین و ئامادەکردنی: سامان کەریم

ناوی “فڕانسیسکۆ پێنا پەرێز”ە، لە ساڵی 1942 لە شاری کۆردۆبای ئیسپانیا لە دایک بووە. لە تەمەنی 6 ساڵیدا دەستی بە ژەنینی ئامێری گیتار کردووە. لە تەمەنی 12 ساڵیدا، بە شێوازێکی پڕۆفیشناڵ یەکەم کۆنسێرتی پێشکەش کردووە. لە کۆتایی دەیەی 1960 دا وڵاتی ئیسپانیای جێهێشتووە و لە شاری لەندەن نیشتەجێ بووە. چەندین کۆنسێرتی لە هۆڵە بەناوبانگەکانی وەک، کارنیج (نیویۆرک)، ڕۆیاڵ ئەلبێرت (لەندەن)، کۆنسێرتجیبا (ئەمستردام) پێشەکەش کردووە. لە ساڵی 1985 دا، بۆ یەکەم جار لە جیهاندا، بەشی میوزیکی فلامێنکۆی لە “کۆنسێرڤاتواری ڕۆتەردام” پێکهێناوە.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک