" type="text/css" > Skip to main content

ڤیتاس و ئۆپێرای ژمارە دوو بناسە

ژووری وەرگێڕانی موزیکناس

ڤیتالی ڤلادیوچ گراچیو ناسراو بە (ڤیتاس) گۆرانیبێژی ناوداری ڕووسی، لە ساڵی ١٩٧٩لە لاتڤیای یەکێتی سۆڤییەت لە دایک بووە. پاشان کۆچیان بۆ ئۆکرانیا کردووە.
ئەو بە شازادەی دەنگ ناسراوە. ڤیتاس لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا بە تێکەڵکردنی موزیکی جاز و کلاسیک و تیکنۆ و ستایڵێکی دیکەی بۆ موزیکی ڕووسی ھێنایە كایەوە.

ڤیتاس لە گۆرانییەکانیدا بە دەنگێکی ئێجگار جوانی ئۆپێرای دەخوێنێت و دەنگێکی دڵنیشن، مرۆڤانە، ھەندێکجار دڵ سارد و پڕ ئازاری مرۆڤایەتیە و عاشقانە گۆرانی دەچڕێت، ھەر بەو ھۆیەوە لەلایەن ھەوادارنییە نازناوی فریشتەی پێخشراوە.
ئەو بە ئەلبومی (ئەو گۆرانیانەی کە دایکم دەیچڕی) توانی موزیکی پاپی ڕووسی جارێکی دیکە بە دنیا بناسێنێت و زۆرێک لە گۆرانییە کلاسیکییە ڕووسییە دیارەکان، جارێکی تر بە گوێی خەڵک ئاشنا بکاتەوە.

ڤیتاس لەو ساتانەی کە لە گۆرانییەکانیدا باس لە عەشق دەکات، زۆر دڵساردانە و نیان دەدوێت، بەڵام لە تێکستانەی کە باس لە مەرگ دەکەن زۆر بێترس و تەنانەت بە ئامادەگییەکی شادمانەوە بەرەو مەرگ ھەنگاو دەنێت و دەچریکێنێ.
ڤیتاس بە ھۆکاری ئەوەی کە دایکی موزسیان بووە، بەتەواوەتی کاریگەری دایکی بەسەرەوەیە، ئەشێت ئەو یەکەم فێرگەی ژیانی ھونەری بووبێت، چونکە یەکەم ئەلبومیشی ھەر بەناوی دایکییەوە ناوە، ھەر بۆیە ئەم پەیوەندییە بەھێزە و خۆشەویستی لەگەل دایکی، ھەمیشە ویستویەتی لە ڕێگای گۆرانییەکانییەوە جارێکی دیکە ئەو پەیامی خۆشەویستی بۆ دایکی دوپات بکاتەوە.
ئەو لە گۆرانی دایکم دا دەربارەی دووری نێوانیان داوای بەخشین دەکات و دەڵێت:

دایکە زۆر سەختە ووشەکانی ناودڵم بەیان بکەم
بە چ زمانێک بڵێم بم بەخشە دایە..
من بە خاتری ئەوەی کە نامەکانم دەرەنگ دەگات
لە ئەندێشەمدا دەستەکانت ماچ دەکەم
لێوەکانت ماچەکەم
دایکە لە گوناحەکانم ببوورە…
——-
ڤیتاس بە گۆرانی ئۆپیرای ژمارە ٢ و کلیپسازییەکەی توانی شۆکێک لە موزیکی جیھاندا بخوڵقێنێ و زیاتر لە دونیادا بناسرێت، ئەویش بەوەی کە توانی بەم گۆرانییە، ھەموو ئەو چینە دەنگیانەی کە لە گۆرانی پۆپدا پەی پێنەبراوە، بە سود وەرگرتن لە تەکنیکی موزیکی کلاسیک و ئۆپێرای بەکاریان بھێنێت و ھێز و گوڕێکی دیکە، کە پێشتر نەبیستراوە بھێنێتە ناو ئەم ژانرایەوە گۆرانییەکی جیاواز بخوڵقێنێت.

تێکستی گۆرانییەکە باس لە تەنھای و ساردی ژیان دەکات، دەڵێت:
ماڵەکەم بنیات نا، بەڵام ھێشتا لێرە لە تەنھایدام
دەرگاکەم لە دوامەوە گرفتار بووە،
بای پایز پەنجەرەکان بە پەنجەرەکەمدا دەکێشێت.
ئەو دوبارە بۆ من دەگریەت..

یان بە گوزارشتێکی دیکە دەڵێت:
خانووەكەم تەواو بوو
بەڵام من تێدا تەنھام
دەرگاكە لە دوامەوە بەیەكدا درایەوە “داخرایەوە بە قایمی”
بای پایزی لە پەنجەرەكە دەدات
دیسانەوە لە سەرمەوە دەگری.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک