" type="text/css" > Skip to main content

خۆم لەتەمەنی 3 یا 4 ساڵیدا لەگەل باوکم .. دوای ئەوەی رژیمی بەعسی سەدام لەسالی 1989 مالەکەمان داگیر دەکەن و هەرچی تیدایە بەئوتومبییلەوە، لەمەزاتیکی ئاشکرادا تالان فرۆشی دەکەن، پارچە زەویەکیشمان هەبوو پاریزگاری ئەو کاتەی سلیمانی شێخ جەعفەر پێشکەشی بەڕیوبەری ئەمنی سلێمانی کردبوو،خوشک و دایکم بەدەست بەسەری لەشار دەر دەکەن و لەگوندی سەر گەڵو فرێیان دەدەن، باوکیشم لەبەر ئەوەی ساڵانێکی زۆر بەڕێوەبەری پۆلیس بوو و پاشان بەریوەبەری پۆلیسی ژینگە ودارستان بووە لەڕانیە و مەخمورو هەولێر و سلێمانی بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لەڕێگەی خواردنی چایەکەوە دەرمان خواردی ئەکەن، وەکو لەمەلەفەکەدا نوسراوە کارمەندی دەوڵەت دەبیت بەشیوەیەکی ناراستەخۆ لەناو ببرین بۆ ئەوەی نەبیت بە بەڵگە بۆ بێوەفایی دەولەت، پاش 15 رۆژ کۆچی دایی دەکات وەکو لەمەلەفەکەیدا نوسراوە بەواژۆی بەریوبەری ئەمنی ئەو کاتەی سلیمانی عطیە شنداخ، لەریگەی حیزبی شیوعی یەوە مەلەفەکەیمان دەست کەوتەوە. هەزار جار یادت بەخێر.جیگەت بەهەشتی بەرین بێت.

فۆتۆ: نەبەز م. جاف

خالید ڕەشید لەدایکبووی شاری سلێمانی ە لە باشووری کوردستان، لە بنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەر هاتۆتە دنیاوە، باوکی پیاوێکی دڵگەورە و ھەقبێژ بووە و لە حەفتاکاندا بەڕێوبەری ناوەندی پۆلیسی خانەقا بووە، ساڵی 1980هونەرمەند خالید ڕەشید کوردستانی جێ ھێشتووە و کۆچی کردووە بۆ سوید و ھەتا ئێستاش نیشتەجێی وڵاتی سویدە، دەرچووی پەیمانگای باڵای ھونەرە لە ڤێسترباری سوید، ھەروەھا دەرچووی بەشی شوێنەوارناسییە لە زانکۆی ستۆکھۆڵم لە سوید (ساڵی 1991 ماستەری وەرگرتووە) ساڵی 1999 لە بواری میوزکدا لە ڕووسیا دەستی بە خوێندن کردووەتەوە و دوکتۆرانامەکەی لەسەر کولتور و شوێنەواری کوردستانە لە زانکۆی سانت پیتێرسبۆرگ لە ڕووسیا، ھەروەھا چەندین گۆرانیی فۆلکلوری کوردیشی لەوێ تۆمار کردووە. ساڵی 1996 وەکوو سەرۆکی کۆنگرەی ھونەرمەندانی کورد لە ئەورووپا ھەڵبژێردراوە و دامەزراندنی ئۆرکێسترای نەتەوەیی کوردییان پێ سپاردووە. خالید ڕەشید ھونەرمەندێکی خاوەن ھەڵوێستە و لەسەر ڕووداوەکانی کوردستان وەدەنگ دێت و خاوەنی چەندین بەرھەمی سیاسی و نیشتمانیە.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک