" type="text/css" > Skip to main content

لاوژە و گەڕە لاوژە چییە؟

شیکاری: توانا حەمە

فەرھەنگەکانی زمانی کوردی بە شێوەی جۆراو جۆر ماناکەی لێک دەدەنەوە لێرەدا پوختەکەی ڕوندەکەینەوە.
لاوژە: بەواتای گۆرانی دێت یان جۆرە گۆرانییەکی دڵدارییە. لە ڕووی وشەسازییەوە لاوژە لێکدراوی (لا + وێژە) یە. بەواتای کەسێک کە پیشەی گۆرانیگوتن نییە، بەڵام جار و بار دەیڵێت، کەمێکی لێدەزانێت.
لە رابردوودا لە ناو کورد دا مەرج نەبووە، هەمووان گۆرانیبێژ و دەنگخۆش بن، گرنگ ئەوە بووە چەند ھۆنراوە و بەندی لەبەرە و چەند توانای بەردەوامیدانی بە بەزم و گەرمکردنی بۆنەکەیە ھەیە.
بە ھۆکاری ئەوەی گۆرانی و موزیک زادەی مرۆڤ و کۆمەڵگەیە، تا ڕادەیەک ھەموو کەس کەم و زۆر گۆرانی دەزانێت، بەتایبەت لە کاتی کارکردن، پشوو وەرگرتن، یان بۆنە تایبەتیەکانی گۆرانی بۆ دڵی خۆی یان بۆ کۆمەڵی دۆستان و دەوروبەری لە کاتی کۆبونەوە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشدار دەبێت. ھەر بۆیە زۆرجار لە کاتی گۆرانیی بە کۆمەڵ یان بە تاک گۆرانیدەچڕین و مەرجیش نییە گۆرانیچڕێکی دەنگخۆش بین.

لاوژەبێژ/ ئەو کەسەیە کە گۆرانییەکە دەچڕێت، (گۆرانیبێژ). لە ھەندێک ناوچەدا ووشەی (لاوژە چڕ) بە ھەمان واتا بەکاردەبرێت.
.
گەڕەلاوژە: لێکدراوی ووشەکانی (گەڕە + لاوژە]یە. بە واتایی بە نۆبە و گۆرانی گووتن کە زۆرجار بە شێوەی بازنەیی دادەنیشن و گۆرانییەک دەچڕن، زۆر جار سەربەندی گۆرانییەکە پێکەوە دەڵێنەوە. (گەڕ، سوڕ، گەڕان، دەوران کردن). زۆرجار بۆ ھەندێک شوێنی قەرەباڵەغ وەک گوزراشت بە کاردێت دەڵێن: گەڕەلاوژە بوو، بەواتایی شوێنەکە قەرەباڵەغ باسی جۆراو جۆر و ژاوە ژاو بووە.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک