ئەلبومی موزیکی زەمزیران ی وەلید و ژەنیار لەجان بێکفاست بڵاو دەبێتەوە
وابڕیارە لە ئیڤێنتێکی تایبەت لە جان برێکفاست لە ۲۹ی نیسان ٢٠٢٣ ئەلبوومی زمزیران بڵاوببێتەوە.
ئەم ئەلبومە بەرھەمی ھەردوو ژەنیاری بەتوانا (وەلید ئەحمەد – فلوتژەن) و (ژەنیارئارام- پیانۆژەن)ە.
وەلید ئەحمەد بە موزیکناسی ڕاگەیاند:
ئەم ئەلبوومە کۆکراوەیەکە لە میلۆدی جوان کە لە هەستەکانتدا جێت دەهێڵێت و ئەلبومەکە لە لایەن جان کۆفی”ـیوە سپۆنسەر دەکرێت، ئەم بۆنەیە دەبێت بە بەسەرهاتێکی رۆحی بۆ گشت خۆشەویستانی موزیک بە ئومێدین لەگەڵمان بن!