بە یادی (36) ساڵەی ماڵئاوایی هونەرمەندی گەل (تاهیر تۆفیق) ده‌سته‌مۆكردنی مردن له پێناو ژیانێكی ئه‌به‌دی.
نووسینی: ئامانج غازی
له‌ڕۆژی پێنجشەممە 1987/10/1 كاتێ سەرۆک و ئەندامانی تیپی موزیكی پاشای گه‌وره لهرواندزی هونهرهوە گه‌یشتنه هه‌ولێری باپیره‌وه بۆ بەشداری و یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانیی موزیک، یه‌كه‌م ئه‌ركی سه‌رشانی هونه‌ریمان ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ده‌روێشی خارە تایه‌ر به‌رەو ماڵ و مه‌نزڵی ئه‌و مرۆڤه دڵگه‌وره‌یه به رێكه‌وتین. ماڵێكی بچووك، دنیایه‌كی گه‌وره له سام و ره‌هبه‌ت ، قهڵهوێرهیهكی ساده، جه‌سته‌یه‌كی لێكدراو له موعانات و ئێش و ئازار به‌سه‌ریه‌كه‌وه بوو، كۆمه‌ڵێك له حه‌ب و ده‌رمان و كه‌پسولی بێ شه‌رم له سه‌ر مێزێكی شه‌رمه‌زار ئاره‌قه‌ی ره‌ش و شینیان كردبوو، ئای له‌و رۆژه بێ ئه‌مانه. چه‌ند مه‌ینه‌ته له رۆژێكی ئاوا و پڕ برینه‌دا ئافره‌تێك نه‌بێ بزهیهكت بداتێ. ئێمه ئەو سات كۆمه‌ڵێ لە هەرزەکاری هونەریی بووین و له‌م ژیانه بێ ره‌حمه‌دا له‌گەڵ ڕابەر ومامۆستای گەورەمان هونه‌رمه‌ند ( زرارمحه‌مه‌د مسته‌فا) یه‌كه بە یه‌كه نوشتاینه‌وه سه‌ر جه‌سته ماندووه‌كه‌ی خارە تایه‌ر، كاك جیهانبهخشی خه‌مخۆری هونه‌رمه‌ندان به ئیشاره‌ت و هێمای ده‌سته‌كانی تێیگه‌یاند كه ئه‌و هه‌موو حه‌شامه‌ته هونه‌رییه له شارێكی وه‌كو (كۆیه) له رواندزه‌وه هاتوون. له‌گه‌ڵ ناوهێنان و بیستنی ناوی رواندز خارە تایه‌ر ده‌سته له‌رزۆكه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه‌و دیاربوو حه‌زی ده‌كرد هێشتا بچینە پێشه‌وه. لەو ساتە سامناکەدا ده‌سته له‌رزۆكه‌كه‌ی زیاتر به‌ره‌و روومه‌ته زه‌رده‌كانی برد‌و تا هه‌ر هیچ نه‌بێ ئه‌و فرمێسكه هونه‌ریانه بگرێته‌وه نه‌بادا عه‌شقی رۆژانی رابردوو به‌ڕه‌ڵای ئه‌م سه‌رده‌مه جه‌نجاڵه‌ی بكه‌ن. ئه‌و كۆنه برینه نوێیانه‌ی باسم لێوه‌كردن ( 19 ) رۆژ به‌ر ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بهكبریائە بوو كه هه‌رگیز نه‌یده‌ویست ژان و ژیان تێكه‌ڵ و ئاوێتەی یهكترببن. دوای (36)ساڵ پێچانه‌وه‌ی یادگاری وهونه‌ری یه‌كتریی، ده‌نگ و زایەڵەو پێرفۆڕمەنسی ئه‌م هونه‌رمه‌نده هه‌میشه له گرمه گرمی هونه‌ری خۆی نه‌كه‌وتووه, له‌مه‌ش زێتر ئێستاكه لێرە و لەوێ به‌ده‌یان هونه‌رمه‌ند پڕۆژه‌ی هونه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگ و رواڵه‌ته هونه‌رییه‌كانی خارە تایه‌ر بنیات ده‌نێین . ئەم نووسینەم نامه‌یه‌كی لەرۆزکی ترسئامێزە له‌به‌رده‌م گەنجینەی هونەریی خارە تایەر بۆیە زۆر بە ڕاشکاوانە دەڵێم:- ئێمه نه‌مانتوانی دڵی گۆرانییه‌كانت بده‌ینه‌وه كام عه‌شق گه‌وره‌تره؟ عه‌شقی وه‌ته‌ن یا گۆرانیی؟. ئه‌مه گه‌رده‌لوولی ژیانه یان له‌دایك بوونێكی نوێ؟ ئه‌وه ده‌نگێكی تره یان نه‌غمه‌یه‌كی یاخی؟ دوێنێ له كۆیه‌ی كه‌كۆن، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێری كۆن و ئێستا له‌باوه‌شی ئێمه، ئێواره له دڵی هه‌موو جه‌ماوه‌ر و به‌یانی له نێو كۆشی مێژوویێکی بریندار, سبه‌ینێش له‌نێو جه‌رگه‌ی رووداوه‌كان، بۆ دواڕۆژیش هه‌ر خۆت باس و خه‌به‌ر, ئه‌وه چ ژیانێكی پڕ شکۆیە بۆ عه‌شقی وه‌ته‌ن برسی و بۆ بۆنی خاكی پاش بارانیش ئه‌ڤین هه‌میشه وێڵ و عه‌وداڵ، بۆ خه‌ڵكی ده‌وروبه‌رت مۆمی گریاناوی رووناك، بۆ نه‌غمه‌ی كوردی هه‌مووكات نوێ بوونه‌وه, ئه‌وه چ داهێنانێكه؟ ده‌روون پڕ كڵپه بێ ، سینه پڕ باده‌ی بێسهرو شوێن، ژیان پڕ له خه‌زانی ته‌مه‌ن، ته‌مه‌ن پڕ له حه‌سره‌ت، حه‌سره‌ت پڕ له هه‌ناسه‌ی گه‌رم، ئه‌م هه‌موو شۆڕشه له پای چی؟.. .. وه‌ته‌ن پڕبوو له قه‌لبی من، قه‌لبی من تژی له شیرین، شیرین به چه‌هچه‌هه‌ی بولبول نه‌با له‌خه‌و رانهدەبوو، ئیدی ( مانی ) قوه‌تی بۆ چییه؟ تۆ هه‌میشه خاكت بهوهتهنهوه ده‌ویست!! گۆرانییه‌كانت هه‌میشه یاخی بوون له موزیسیانان، ئیدی ئه‌م عه‌شقه بۆ به هه‌ده‌ر چوو !! به‌هه‌موومان نه‌مانتوانی دڵی مەقام و بەستەو گۆرانییه‌كانت بده‌ینه‌وه، هەمدیس نەمانتوانی به‌رگه‌ی نه‌ڕه‌ی له‌رینه‌وه كوردییه‌كانت بگرین, ئیدی ئه‌م یادگارانه له پای چی!!.. شه‌رمه‌زارین (خارە) به‌ڵام دڵنیابه بێ گوناهین.
هونەرمەندی گەورە تاهیر تۆفیق لە ساڵی 1922 لەدایک بووە لە شاری کۆیە، لە ڕۆژی 20ی ئۆکتۆبەری ساڵی 1987 کۆچی دوایی کردووە