" type="text/css" > Skip to main content

بە دیدی مرۆڤناسی و کۆمەڵناسی
توێژەرانی عەرەب بۆچی رەخنەیانە کلسوم و حەلیم و فەیروز دەگرت؟

نوسینی: توانا حەمە

ھەندێک لە رەخنەگران و توێژەرانی بواری کۆمەڵناسی و مرۆڤناسی عەرەب: پێیان وابوو، سەڕەڕایی ئەوەی کە (کلثوم، فرید، حلیم و فیروز)، کۆڵەکەی موزیکی عەرەبین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێیان وایە: ئەوان یەکێک بوون لە ھۆکارەکانی دوا کەوتووی فەرھەنگی، کۆمەڵایەتی و زانستی (ئومەی عەرەبی)، چونکە گۆرانییەکانیان تاکی عەرەبیان وا راھێنا، کە بە سەعات بە دیار نێرگەلە و پێشەکی موزیکی و گۆرانییە دور و درێژەکانیانەوە دانیشن و کار نەکەن، ریتمی ژیانیان خاوکردەوە.

بەراورد بەمە لەھەمان سەردەمدا لە ئەوروپا موزیکی پۆپ، ڕۆک، جاز، ئەلکترۆنیک میوزیکیان ھاتەگۆڕێ کە سەر جەمیان ڕیتمی گۆرانییەکانیان خیرا و پڕ سەما و جوڵە بوو، کە بەتەواوەتی گوزارشت بوو لە پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی، رەوتی پیشەسازی و زانستی و تەکلنەلۆجی ئەو سەردەمەی رۆژئاوا و ریتمی ژیانیان خێرا کرد. بۆیە گەرچی (کلثوم، حەلیم…..ھتد) موزیک و گۆرانی جوانیان بەرھەم ھێنا، بەڵام ھۆکارێکیش بوون بۆ ئەوەی نەتەوەیی عەرەب بەرەو بەرخۆری، تەمەڵ و تەوەزەلی ئالودەبوی دوکەڵی نێرگەلە و چاخانەکان
بەرن.

پرسیار کورد لە کوێی ئەم بیرکردنەوە ڕەخنەگرانەیەی ڕۆشبیرییەدایە؟ ئێمە تازە لەسەر دەمی نێرگەلەداین؟!.
دەزانم ھاو سۆزانی ئەم ھونەرمەدانە دەھری دەبن و ھاورانین، بەڵام کاری ئەم ووتارە بیرکردنەوەیە. راکێشانە بەرەو فرە رەھەندی دنیا بینی!

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک