کۆنسێرتێک بۆ زیندوو راگرتنی هونەری رەسەنی کوردی لە لەندەن سازکرا
کۆڕبەندی کلتووری کوردی لە لەندەن رۆژی 18ی حوزەیرانی 2023 بە سپۆنسەری سەرەکی کۆمپانیای (شا پۆست) ئێوارە کۆنسێرتێکی بۆ کوردانی دانیشتووی بەریتانیا ساز کرد
لە کۆنسێرتەکەدا بەرهەمەکانی چەند هونەرمەندێکی گەورەی کورد بە دەنگی هەریەک لە هونەرمەندان (دڵنیا رەزازی، هەردی عوسمان عەلی، هونەر حەمە جەزا، لەنجە عەلی، نەورۆز ئورماریاری) و بە دەست و پەنجەی ژەنیارانی بەتوانا (رزگار خۆشناو، سەروەت کۆیی، نیازی سەنتور، حەمە جاف، سارە فۆتروس) وترایەوە و هەمووان بە جلوبەرگی کوردیەوە دەرکەوتن.
ئامانج لەم کۆنسێرتە ئاشناکردنەوەی کوردانی دەرەوەی وڵات بوو بە فەرهەنگ و کلتوور و ئاوازی رەسەنی کوردی.