" type="text/css" > Skip to main content

بۆمب و گوڵی خونچەکردوو؛ دوو لایەنە جیاوازەکەی فرێدریک شۆپان
لێهاتوو و بلیمەتی پیانۆژەنین، یاخود ئەو دروستکەر و داهێنەرەی نێو دونیای موزیک، کە چیتر کاریگەری نەماوە!
تۆم سێرڤس
لە ئینگلیزییەوە: داڤان فاتیح

لە پۆڵەندا پێنج ساڵ جارێک کێبڕکێیەکی موزیکی هەیە بە ناوی “Warsaw International Chopin Competition” کە بووە هۆی دەستبەکاربوونی چەند ژەنیارێکی ناوداری وەک: (Vladimir Ashkenazy, Martha Argerich, Maurizio Pollini, Krystian Zimerman,) و چەند پیانۆژەنێکی دیکەش.دیوە سادە و کراوەکەی شۆپان کە لە پۆڵەندا پێی ناسراوە، بە زۆری وەکوو ئەو ئاوازدانەر و پیانۆژەنە گەنجە وایە کە کاریگەری لەسەر “Robert Schumann” هەبوو. کاتێک ڕۆبێرت شومان لە ساڵی ١٨٣١ پێداچوونەوەی بۆ کاری “Op 2″ی شۆپان کرد، ئەو کارەی کە ئیشی لەسەر aria”” کەی “Don Giovanni”ی مۆتسارت کرد. بەڵام بە ئەنجامدانی چەند گۆڕانکارییەک لە ڕیتم و میلۆدیدا، شومان لە بارەی ئەم کارەوە سەرسامی خۆی دەربڕی و گوتی: ”بەڕێزان، کڵاوەکانتان داگرن، شۆپان بلیمەتێکی مەزنە!”. دواتریش، شومان گوێبیستی “B flat minor Sonata”ی شۆپان بوو و وەها وەسفی دەکرد وەکوو بڵێیت ”بۆمبێک لە نێو کۆمەڵێک گوڵی چرۆکردوودا شاردرابێتەوە” لە نێو ئەم پارچە موزیکییەدا. ئەم پارچەیە دەناسیتەوە ئەگەر وەهاش بزانی کە هیچ دەربارەی نازانی، لەبەرئەوەی “جوڵە” هێواشەکەی ئەم سۆناتایە زۆر بەناوبانگە کە ناسراوە بە “Funeral March.”

 

کەواتە شۆپانی ڕاستەقینە کامەیانە؟ هونەرمەندێکی ئاسایی کە کۆمەڵێک کاری بچووکی هەبووە، یاخود ئایکۆنێکی نەتەوەیی مەزن؟ لەمڕۆدا موزیکەکەی شۆپان چیمان پێ دەڵێت؟ بە تەنها فەڕەنسا و پۆڵەندا نین کە شۆپان بە موڵکی خۆیان بزانن، لەو ڕۆژەوەی کۆچی دوایی کردووە و ماوەی ١٦١

د ئاوازی پرسە و بەڕێکردنی تەرمی مردوویەک یان با کاتێک بە نێو گۆڕستاندا گیڤە گیڤ دەکات. شۆپان لەسەروو هەموو ئاوازدانەرەکانەوە، زۆرترین ڕێزی ئاوازدانەر “Bach”ی دەگرت. لەگەڵ ئەوەی کە شۆپان بە یەکێک لە ئاوازدانەرە ئەبستراکتی و کلاسیکییەکانی سەرەتای سەدەی نۆزدەهەم دادەنرێت، بەڵام توانی کۆمەڵێک سیفەتی درەوشاوە و کواڵیتی نایاب بە پیانۆ و ستایڵی ژەنینی پیانۆ ببەخشێت، کە بەبێ ئەو هەوڵانەی شۆپان نەدەتوانرا کولتووری هونەرخوازی ڕۆمانتیک دروست ببێت.
بەڵێ، دەکرێت بڵێین شۆپان هونەرمەندێکی سادە و ساکار بووە، بەڵام کۆمەڵێک فۆڕم و پێکهاتەیشی بەرهەمهێنا، وەک: (The ballade, the scherzo, the hybrid fantasie)، کە هەموو ئەمانە کۆمەڵێک نموونەی داهێنان و نوێکاريین لە نەخشەی موزیکیدا.
“John Rink” کە توێژەرێکی شارەزای ئاوازدانەر شۆپانە، لە بارەی کواڵیتی ”نادیارییەکی نیشاندراو” و ”ئامادەگییەکی نادیار”ەوە دەدوێت، کە لە موزیکی شۆپاندا بوونی هەیە. ئەمە لە خۆیدا پەسنێکی باشە لەبارەی بەهێزی موزیکی شۆپانەوە، لە ڕاستیدا کواڵیتییەکە کە قورسە بتوانیت باسی بکەیت، بەڵام دەتوانیت لە موزیکەکەدا هەستی پێبکەیت. ئەو پارچە موزیکەی شۆپان کە زۆر سەرسامی کردووم، بریتییە لە پارچەی “A minor Mazurka, Op 17, No. 4.” ئەم پارچەیە لەسەر لاپەڕەی نۆتەکەی سادە و ئاسان دێتە بەرچاو، بەڵام بە شێوەیەکی جادوو ئاسایانە کاریگەرە؛ کاتێک لەلایەن ژەنیارێکەوە دەژەندرێت. هاڕمۆنییەکانی موزیکی شۆپان زۆر سیحراوین، لەبەرئەوەی بێشومار هەست و سۆزی جیاواز بەرهەمدێنن، بەتایبەت کاتێک نۆتەیەک لە کۆردێکەوە بۆ کۆردێکی تر دەگۆڕێت، بە تەواوی کەشی موزیکەکە دەگۆڕێت و لە ڕووی هەست و سۆزەوە گۆڕانکارییەکی بەرچاو دەهێنێتە ئاراوە. لەوانەیە تەنها پێنج خولەک ئەم دۆخە بمێنێتەوە، بەڵام هەر ١٣٢ باڕەکە پێکەوە یەک جیهانی تەواوی پێک دەهێنن، کاتێک کارە موزیکییەکە دەژەنیت. ئاوازدانەری فەڕەنسی “Beriloz،” لەبارەی هێز و لێهاتوویى شۆپان و ئەو ئەزموونە موزیکییە مەزنەی کە هەیبووە، هەندێك شتی نووسیوە و لەبارەیەوە گوتوویەتی: ”شۆپان دوو ‘Mazurka’ی سەرنجڕاکێشی نووسیوە، کە لە ٤٠ ڕۆمان گرنگتر و کاریگەرترن، وە ئەگەر ڕەوانبێژی وەکو سیفەتێک بدەینە پاڵی، دەتوانین بڵێین لە هەموو ئەدەبیاتی سەدەی ١٩ دا ڕەوانبێژیى بەرزترە و خاوەنی دەربڕینێکی بێهاوتایە!”

ساڵە بە بەردەوامی هەموو نەوەیەکی نوێ لە پیانۆژەنەکان و گوێگرەکان، جێپەنجەی خۆیان لەسەر موزیکەکەی شۆپان جێهێشتووە. هۆکاری ئەوەی دەکرێت کارەکانی شۆپان کۆمەڵێک لێکدانەوەی جیاوازی بۆ بکرێت، ئەوەیە کە مەتەڵێکی بنچینەیی لە قووڵایی کارەکانیدا بوونی هەیە. موزیکی شۆپان پێکهاتەیەکی ئاڵۆزە، کە پێکدێت لە کۆمەڵێک پارادۆکسی شاعیرانە. لە هەموو ژیانیدا کارێکی موزیکی نەنووسیوە کە ببێتە هۆی دروستبوونی وێنەیەک، یاخود چیرۆکێکی دیاریکراو بگێڕێتەوە. سەرەڕای ئەوەش، موزیکەکەی شۆپان لە موزیکی ئاوازدانەری دیکە زیاتر بیستراوە و وەکوو بەرجەستەکردنێکی زۆر شت خۆی دەرخستووە و توانیویەتی زۆر شت لە خۆیدا کۆبکاتەوە. وەک یاخیبوون یان دڵۆپەی باران، یاخو

بەڵام باشترین شت لەبارەی موزیکی شۆپان ئەوەیە کە تەنها تایبەت نییە بە کۆمەڵێک پیانۆژەنی وەکوو (Zimerman) و (Pollini) و (Uchida)، بەڵکوو ئەگەر تۆش بتوانین پیانۆ بژەنیت، شۆپان و موزیکەکەی تایبەتن بە تۆش، یاخود هەر پیانۆژەنێکی تر. وە ئەگەر نەتوانیت پیانۆ بژەنیت، شۆپان و کارە موزیکییەکانی باشترین هۆکارن بۆ ئەوەی دەست بکەیت بە ژەنینی پیانۆ.

کۆمەڵێک پیانۆژەن بەم شێوەیە وەسفی شۆپانی ئاوازدانەر دەکەن:

Angela Hewitt: ”پێویستە هەوڵبدەیت وەکوو شۆپان خۆی شاعیر بیت، تاکوو بتوانیت کارەکانی بژەنیت. دەتوانیت ئەوەندەی خۆت ئارەزووی دەکەیت، زیرەک یاخود میهرەبان بیت. بەڵام ئەگەر وەها لە پیانۆکەی بەردەستت نەکەیت کە بکەوێتە ‘گۆرانی گوتن’ ئەوا تۆ نەتتوانیوە کارەکانی شۆپان بژەنیت. ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت کە ببیتە کەسێکى هەستیار و بەسۆز. وێنەی ئەو ئاوازدانەرەی سەردەمی ڕۆمانتیک زۆر لاوازکەرە، کاتێک زۆر تامەزرۆیانە خۆی سەرقاڵی ژەنینی پیانۆکەی کردووە و لەو کاتەدا دڵۆپەی بارانیش بە بەردەوامی بەر پەنجەرەی ماڵەکەی دەکەوێت. تەنها پێویستت بەوە هەیە گوێت لە موزیکەکەی بێت، بۆ ئەوەی هەست بەو بەهێزییە قووڵەی ناخی بکەیت و درک بە شارەزایی و لێهاتووییەکەی بکەیت.”

Peter Donohoe: ”لە تەمەنێکی کەمی منداڵیدا فێربووم پارچەکانی شۆپان بژەنم، بەڵام هەتاکوو تەمەنی ٢٠ ساڵی کارەکانیم نەدەژەنی. وەک پیانۆژەنێکی گەنج ئاگام لە کارە موزیکییە ڕۆمانتیکییەکان هەبوو، بەڵام بەهۆی گوێگرتنم لە پارچە موزیکییە کۆن و کلاسیکییەکانەوە ئەوەم بۆ دەرکەوت، کە شۆپان ئاوازدانەرێکی کلاسیکییە لە ڕووی ڕێکوپێکی و ئاشکرایی فۆڕمی موزیکییەوە. تاکە ڕێگایەک هەبێت بۆ ئەوەی بتوانیت کارەکانی شۆپان بژەنیت، گەیشتنە بە جۆرە بەربەست یاخود ڕێگرێک کە دوای ماوەیەکی زۆر لە ژەنینی کارەکانی پێی دەگەیت. نەمدەویست پارچەی ‘E minor Concerto’ کەی بژەنم، هەتاکوو جارێکیان بۆ یەکەمجار لە ‘Lincoln’ ئەو پارچەیەم ژەنی. لە ناکاو هەستم کرد دووبارە گەنج بوومەتەوە و هەستم بە لاوازی دەکرد. لەگەڵ هەموو ئەمەشدا، تاڕادەیەک موزیکەکەی شۆپان هۆکاری ئەوەیە کە ئێمە دەمانەوێت فێری ژەنینی پیانۆ ببین و ببینە پیانۆژەن.”

Emanuel Ax: ”من سەر بە خێزانێکی پۆڵەندیم، وە لەبەرئەمە ژەنینی کارەکانی شۆپان شتێک نەبوو بتوانم لێی دووربکەومەوە. لەگەڵ ئەوەی شۆپان پاڵەوانێکی نەتەوەییە، لە هەمان کاتدا خاوەنی بەهایەکی ڕەسەنی گەردوونیشە. پەیوەندی شۆپان لەگەڵ ئامێری پیانۆدا تەواو بێ کەموکوڕییە، وەک بڵێیت هەر لە سەرەتاوە ئەم ئامێرە لەبەرئەوە دروستکراوە تاکوو کارە موزیکییەکانی شۆپان بێنە بوون و بتوانین گوێبیستیان ببین. ڕاستە پێویستە بە بەردەوامی ڕاهێنان و مەشق بکەم تاکوو کارەکانی بە باشی بژەنم، بەڵام لە کاتی ژەنینیدا نۆتە موزیکییەکان ئەوەندە بە ئاسانی و بە جوانی دێن بەدەستەوە، کە چێژێکی ئێجگار زۆر وەردەگریت لە ژەنینی کارەکانی شۆپان.”

ئەم چاوپێکەوتنانە لەلایەن “Guy Dammann” سازکراون.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک