" type="text/css" > Skip to main content

شاکارێکـی سینەمایی کە بەڕاستی شایەنی ئەوەیە بینەری بیت، ئەویش فیلمی Amadeus-ە. فیلمێکی موزیکاڵیە و هەروەھا ڕاموایە باشترین فیلمی موزیکاڵی بێت لە مێژودا.

نووسینی: ھەڵۆ ھێرش

فیلمی (Amadeus)، باس لە باشترین موزیکدانەر دەکات لە مێژوودا ئەویش (وڵفگانک ئامادیۆس مۆزارت)، فیلمەکە لە ژانەری (دراما، بایۆگرافی، هەست بزوێن)ە. ئەم فیلمە لە ساڵی (1984) بەرهەمهێنراوە و براوەی 8 خەڵاتی ئۆسکار بووە لە کۆی پاڵێوراو بۆ 11 خەڵاتی ئۆسکار. ھەروەھا براوەی 4 دانە خەڵاتی بافتایە لە کۆی پاڵێوراو بۆ 8 خەڵات. وە براوەی 4 خەڵاتی گۆڵدن گڵەپ لە کۆی پاڵێوراو بۆ 6 خەڵات. ئەم فیلمە لە دەرهێنانی (میڵۆس فۆرمن) و لە نواندنی(مۆڕای ئەبرەهەم) و پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی پاڵپشت (تۆم هۆڵس). لە پێگەی IMDB نمرەی 8.4 دراوەتێ و لە ڕیزبەندی 75 م دا دێت لە کۆی باشترین 250 فیلمەکەی مێژوو وە لە پێگەی تەماتە ڕزیوەکە نمرەی 8.9 لە 10 پێدراوە. ڕەخنەگران بە شاکارێکی موزیکاڵی ناوی دەبەن. فیلمەکە زۆر بە جوانی چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە بە واتایەک هیچ کەم و کورتێک کە شایەنی باسکردن بێت بونی نیە. ڕۆڵی کارەکتەرەکان بە تایبەت ڕۆڵی کارەکتەر (ئەنتۆینۆ سالێری) بە ڕۆڵی (مۆڕای ئەبرەهەم)، فیلمەکەی بە چێژتر کردووە و وایکرد ئەکادیمای ئۆسکار خەڵاتی ئۆسکار بە(مۆڕای ئەبرەهەم)بدەن بۆ ڕۆڵە جوانەی لە فیلمەکەدا بەرجەستەی کرد. هەروەها لایەنێکی تری ناوازەی فیلمەکە (شیوازی شۆت)کان بوو، کە بێگومان بە شێوەیەکی زۆر نایاب کاریان لەسەر کردبوو بە تایبەت دیالۆگ و سینەماتۆگرافی ئەمە جگە لەوەی فیلمەکە لە ساڵی 1984 لە سەدەی 20 دەرهێنراوە. بەڵام بەشێوازێک لایەنی سینەماتۆگرافی جوانبوو کە وێنەی نەبوو چ جای بگات بە ڕێکخستنی ڕەنگەکان لە کات و شوێنی گونجاودا بەهەمان شێوەی شۆتەکان پێم وایە فیلمی (ئامادیۆس)هەم زۆر بە جوانی چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە وە لە هەمان کاتدا چێژێک بە بینەر دەبەخشێت کە هەمیشە لە یادگەدا دەمێنێتەوە. چیرۆکێک دەستپێک بە دروستبوونی موسیقاژەنێک بە ناوی (وڵفگانگ ئامادیۆس مۆزرات) تا بگرە لە ناو بردنی بەهرەکەی! فیلمێک پێـم وایە شایەنی چەندنین جار بینینە تا بتوانیت لە مانای جوانی فیلمەکە تێ بگەیت.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک