" type="text/css" > Skip to main content

بیۆنسێ 100 هەزار دۆلاری داوە بە میترۆی واشنتۆن دی سی بۆ ئەوەی شەمەندەفەرەکان کاتژمێرێکی زیادە لە شەوی کۆنسێرتەکەیدا بڕوات بۆ ئەوەی هەوادارەکانی پێش کۆتایی هاتنی نمایشەکە ناچار نەبن بچنەوە ماڵەوە.

بیۆنسێ100 هەزار دۆلاری داوە بە میترۆی واشنتۆن دی سی بۆ ئەوەی شەمەندەفەرەکان کاتژمێرێکی زیادە لە شەوی کۆنسێرتەکەیدا بڕوات بۆ ئەوەی هەوادارەکانی پێش کۆتایی هاتنی نمایشەکە ناچار نەبن بچنەوە ماڵەوە.
بەهۆی زریان و هەورەبروسکە کۆنسێرتەکەی گەشتە نوێیەکەی بیۆنسێ لە واشنتۆن دی سی دوو کاتژمێر دواکەوت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، ئەو گۆرانیبێژە خاوەنی خەڵاتی گرامی بڕی 100 هەزار دۆلاری داوە بە میترۆی واشنتۆن دی سی بۆ ئەوەی کاتژمێرێک بۆ کاتی کارکردنی ڕۆژانەی شەمەندەفەرەکانی شارەکە زیاد بکات بۆ ئەوەی هەوادارەکانی ناچار نەبن زوو کۆنسێرتەکە بەجێبهێڵن.

دانی ئەو بڕە پارەیەی بیۆنسێ وایکرد هەر 98 وێستگەی تۆڕی گواستنەوەی گشتی واشنتۆن دی سی تا دوای نیوەشەو کاربکەن و هەوادارانی گۆرانیبێژەکە بە ئاسوودەیی گەڕانەوە ماڵەوە.

ئەم کۆنسێرتە بەشێک بوو لە گەشتی جیهانی “ڕێنێسانس”ی ئەم گۆرانیبێژە تۆمارکەرە؛ ئەو گەشتەی کە لە مانگی ئایار دەستی پێکرد.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک