" type="text/css" > Skip to main content

‎ئەو گۆرانییەی کە لەسەدەی ڕابردوودا بووە ھۆکاری خۆ_کوژی 43 کەس لەتورکیادا..

نووسینی: توانا حەمە
‎ بوئاکشەم ئولەرم بەواتای (من ئەمشەو دەمرم) ئەو گۆرانییەیە کە بە دیارترین و عاشقانەترین بەرھەمی گۆرانیبێژی دیاری تورک موراد ککیلی ناسراوەو، لە ھەمان کاتدا بە ھۆکاری خۆ_کوژی 43 کەس لە سەرانسەری تورکیادا دادەنرێت.
‎گەرچی لە کاتی خۆیدا بە ھۆکاری ئەوەی بەشێک لە پزیشکانی دەرونی، کۆمەڵناسان و مرۆڤناسان رای جیاوازیان دەربارەی ھەبوو، پێیان وابوو کە تەنھا گۆرانییەک ناتوانرێت بکرێتە ھۆکاری سەرەکی خۆکوژییەکانی دوای بڵاوبونەوەی ئەو گۆرانییە، ھەر بۆیە لە ئاژانسە میدیاییەکانی ئەو سەردەمە ئامارەکان نەخرانەڕوو.

‎بەڵام کاریگەری لەسەر دەسەڵاتی تورکیا ھەبوو کە بیکاتە بەھانەیەک و ئەم گۆرانییە و بەشێک لە گۆرانییەکانی مورات لە میدیاکاندا یاساغ بکات، ھەر دوابەدوای ئەم کاردانەوانەی دوای بڵاوبونەوەی ئەو دەنگۆیانە مورات لە بەرنامەیەکی پر بینەری تۆرکیادا ھۆکاری ووتنی ئەم گۆرانییە و گێڕانەوەی چیرۆکی ئەو عەشقە قوڵەی بۆتە ئیلھامی ئەم بەرھەمە و چڕینی بۆ ھەوادارانی ڕونکردەوە، ئیدی ئەمە بووە ھۆکاری ئەوەی زیاتر لە جاران بەرھەمەکەی خۆشەویست بێت و ھەوادارێکی ئێجگار زۆر لە خەڵکی ئاسایی و ھونەرمەندان بۆ خۆی و بەرھەمەکانی راکێشێت.

‎دواتر ھەر ئەم گۆرانییە بە یەکێک لە کاریگەرترین گۆرانییەکانی ئەو سەردەمە ھاتە ھەژمار، چونکە بەڕادەیەکە کە کاریگەری زۆر قوڵ جێدەھێڵێت لای گوێگر.

‎جێگەی ئاماژەیە لە مێژووی تورکیادا جگە لەم گۆرانییە، گۆرانی (بەڵاڵم بەنیم)ی ھونەرمەندی تورک (ئیمرا ئەردۆغان) بەھەمان شێوە لە نێو میدیاکاندا بە ھۆکاری خۆ_کوژی 32 کەس دانراوە، بەڵام بەڕادەی گۆرانییەکەی مورات نەبووە جێی باس و خواس و کاردانەوەی میدیایی و جەماوەری دروست نەکرد.

بەشێك لە گۆرانیەکە

ئەمشەو ئەمرم کەس ناتوانێت بموەستێنێت
تۆ ناتوانیت بموەستێنیت ئەستێرەکانیش ناتوانن بموەستێنن
وەک بێئاگایەک بەچاوەکانتا یەمەخوارەوە
چاوەکانت من ناوەستێنن
لەخەونەکاندا گەورەئەبم گەورەئەبم
وەک کابوسێک بێت تامردن

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک