" type="text/css" > Skip to main content

لە ڕێگای زیرەکی دەستکردەوە نوێترین بەرھەمی شادمھیر بە دەنگی مەھەستی بڵاوکراوە 

پاش ئەوەی شادمھری عەقلی لە کاتی بڵاوکردنەوەی نوێترین بەرھەمی بە ناوی (تەماشا) بە میدیاکانی رایگەیاند، ئەو بەرھەمەی بۆ خاتونی کۆچکردوو (مەھەستی) نوسیوە بەڵام بە داخەوە مەرگ ڕێگەی نەداوە مەھەستی ئەم گۆرانییە تۆمار بکات، بۆ بەرز راگرتنی ناو و یادی ئەو بەرھەمەکە بە دەنگی خۆم بڵاودەکەمەوە. 

ئەم بەرھەمە دەنگدانەوەیەکی باشی لە نێو ھەوادارانی عەقیلی و مەھەستی ھەبوو، ھەر بۆیە لە ڕێگای زیرەکی دەستکردەوە ئەم بەرھەمە بە دەنگی مەھەستی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و یوتوب بڵاوبۆیەوە، کە بووە مایەی سەرنج و سەرسوڕمانی ھەوادارانی ئەم ھونەرمەندەو تەواوی میدیاکانی ئێران.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک