" type="text/css" > Skip to main content

مقامی سەفەر چییە؟

شیکاری توانا حەمە

لە ڕاستیدا ھەر مقامی (بەیاتە) یان لەسەر ڕەگەزی (مقامی بەیاتە)، بەڵام لە شێوازی چڕین و دەسپێک، کە لە پلە دەنگی چوارەمەوە دەسپێدەکات و شێوازی (وەستان لە سەر پلە دەنگی بنکە) کەمێک جیاوازە لەو شێوازە باوەی، کە مقامی بەیاتی لە سەر دەچڕن.
ھێشتا بۆچونێکی تەواو و کۆک نییە لەسەر ئەوەی کەی و چۆن ئەم شێوازە چڕینەی مقام لە سلێمانی سەری ھەڵداوە. بەڵام بەھۆی ئەوەی کە مێژووی شاری سلێمانی زۆر درێژ نییە تەمەنی 239 ساڵە، تا رادەیەک دەتوانرێت بیبەستینەوە بە مێژووی دروست بوونی ژیاری کۆمەڵاتی ئەم شارەوە. ئەم شێوازە چڕینەی مقامی بەیات، کە بە سەفەر ناوی دەبەن، بە ھۆکاری ئەوەی زۆر ناسراوە، ھەر بۆیە زۆرینەی گۆرانیبێژانی سەدەی رابردوو وەک دڵخوازترین مقام لە دانیشتن و بۆنە تایبەتیەکاندا چڕیویانە، بەشێکی زۆری بە تۆمارکراوی لە بەر دەستن لەوانە:
«حەمە ساڵح دیلان، مەحمود تۆفیق شلک، رەفیق چالاک … ھتد».
ئەو ھۆنراوانەی کە لەسەر ئەم شێوازە چڕینەی دەوترێن، گوزارشتە لە دابڕانێکی ڕۆحی لە خۆشەویستێک، کە بە ھۆی سەفەر یان سەفەری ئەبەدییەوە لە دەستچووە، وەکو جۆرێک لە دەربڕینی ناخە بۆ ئەو ھەستە غەمناکە لەلایەن گۆرانیچڕەکەوە بەیام دەکرێت، کە وەک شێوازێک لاوانەوە ئامێز دەردەکەوێت.

نموونەی مقامی سەفەر

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک