مانامی ئیتۆ ڤایۆلینژەن، پەرستار و مەلەوانی پێشووی پارالۆمپیک، بەکارهێنانی قۆڵی دەستکرد ڤایۆلین دەژەنێت
ئیتۆ ئەو موزیکژەنە ژاپۆنییە لە ساڵی 2004 دا بەهۆی ڕووداوێکی ماتۆڕسکیلەوە قۆڵی لەدەستدا. دوای نەشتەرگەری، جارێکی دیکە بە قۆڵێکی دەستکرد و کەوانێکی تایبەتی ڤایۆلین دەستبەژەنین کردەوە.
جێی ئاماژەیە ئیتۆ بۆیەکەمجار لە مەراسیمی کردنەوەی پارا ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 نمایشی کرد.
ئەو دەڵێت “دەمەوێت بە جیهان نیشان بدەم کە تەنها لەبەر ئەوەی کەسی تر نەیکردووە، ئەوە مانای ئەوە نییە کە من ناتوانم ئەوە بکەم – ئەوەی ئاساییە دەتوانێت جیاواز بێت.”