" type="text/css" > Skip to main content

سام ئەسغەری هاوسەری بریتنی سپێرز ڕایگەیاند، دوای 14 مانگ پێکەوە ژیان، بڕیاریانداوە کۆتایی بە “گەشتە هاوبەشەکەیان” بهێنن.

داواکاری جیابوونەوەکە کە ڕۆژی چوارشەممە تۆمارکراوە، بیبیسی ئاماژەی بەوەداوە، “ناکۆکییەکی ئاشتنەکراوە”ی نێوان ئەسغەری تەمەن 29 ساڵ و خاتوو بەریتانی تەمەن 41 ساڵ وەک هۆکاری جیابوونەوەکە هێناوەتەوە.

ئەم دوو کەسە لە مانگی ئەیلولی 2021 دەستگیرانی خۆیان ڕاگەیاند و لە مانگی حوزەیرانی 2022 ئاهەنگی هاوسەرگیری بچووکیان بە ئامادەبوونی کۆمەڵەیەکی گەورەی ئەستێرەی هونەری بەناوبانگ ئەنجامدرا.

ئەمساڵ ڕۆژنامە ئەمریکییەکان دەنگۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوانیانیانی بڵاوکردەوە.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک