" type="text/css" > Skip to main content

هەندێك كەس تەنها بۆ كات بەسەر بردن گوێ دەگرن لە موزیک و هەندێكی دیكەش چێژ وەردەگرن لەو كاتانەی تیایدا گوێ لە ئاوازێك دەگرن ، پێگەی (lifehack) گرنگترین سوودەكانی گوێگرتن لە موزیکی وەك ڕاپۆرتێك بڵاوكردۆتەوە ، ئێستا ئەگەر تۆ یەكێكیت لەو كەسانەی ئارەزووی گوێگرتن لە موزیک دەكەیت ئەوە پێویستە ئەم سوودانەی بزانیت .

1- هەستی بەختەوەریت پێدەبەخشێت : كاتێك گوێ لە ئاواز و دەنگێك دەگریت كە پێت خۆشە ئەوە هەستی بەختەوەریت دەداتێ بەڵام كاتێك گوێ لە ئاوازێكی خەمبارانە دەگریت ئەوە خەمبار و بێزار دەبیت .

2- بۆ ئەو كەسانەی وەرزش دەكەن كاتێك گوێ لە موزیک دەگرن بەدەم وەرزش كردنەوە ئەوە یارمەیتان دەدات چالاكیە وەرشیەكانیان باشتر بە ئەنجام بگەیەنن .

3- هەركات هەستتكرد خەمباریت ئەوە تەنها ڕادیۆ یان ئاوازێكی گۆرانی بخەرە سەر كە خۆت پێت خۆشە ئەمە دەرونت ئارام دەكاتەوە .

4- ئەو كەسانەی كێشەی خەولێنەكەوتنیان هەیە دەتوانن سوود وەربگرن لە گوێگرتن لە ئاوازی موزیک پێش نوستن بۆ ئەوەی زوتر خەویان لێبكەوێت .

5- شارەزایانی بواری دەرونی ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن گوێگرتن لە موزیکی كلاسیكی چارەسەری خەمۆكی و پەستانی دەرونی دەكات .

6- یارمەتیت دەدات زیاتر بەرگەی كەش و ژینگەی ژاوەژاو بگریت بێئەوەی توڕە ببیت .

7-موزیکی ئارام زۆر بەسوودە بۆ هێوركردنەوەی كەسی نەخۆش بەتایبەت پێش ئەوەی بچنە هۆڵی نەشتەرگەری .

8- ئازارشكێنە ، هەندێكجار گوێگرتن لەو ئاوازەی ئارەزووی دەكەیت زیاتر لە خواردنی دەرمانیئازار شكێن كاریگەری دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی ئازاری جەستە.

9- یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات : ئەگەر دەتەوێت كێشی زیاددەی جەستەت داببەزێت ئەوە كاتی نانخواردن گوێ لە ئاوازی موزیک بگرە ئەمە یارمەتی سوتاندنی چەوری و كالۆری زیاددەی جەستە دەدات .

10- مێشك بەهێز دەكات : ئەو كەسانەی لەتەمەنی لاوێتیدا گوێبیستی موزیک دەبن ئەوە كاتێك دەچنە تەمەنەوە مێشكان بەهێزتر دەبێت لەچاو ئەو كەسانەی لە تەمەنی لاوێتیدا گوێبیستی موزیک نابن .

سەرچاوە:rotana

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک