" type="text/css" > Skip to main content

نووسینی: ھەڤاڵ ئەحمەد کەلاری

هەرلەکۆنەوە جارجارێ کەمێ دەنگ بەرز دەکەینەوە لەبەر خۆمانەوە دەڵێین (مەیحانە مەیحانە ….. غابەت شەمسنا ل حلو ماجانە) بەدەنگی نازم لغەزالی وتراوە کەلەهەمو وڵاتە عەرەبیەکان دەنگی دایەوە ، بێ ئەوەی بزانین کە مەیحانە کێیەو چیە ؟ یان مەبەست لەم گۆرانیە چیە یان لەکوێوە سەرچاوەی گرتوە .
دەگێڕنەوە لەشاری بەغداد لەسەر پردی موسەیەب کەڕووباری فورات دەیکات بەدوو کەرتەوە بەوێدا تێدەپەڕێ لەو رووبارە گەنجێکی جوان و شۆخ و شەنگ رۆژانە بەروبارەکەدا تێدەپەڕی و بار دەگوزێتەوە بۆ بژێوی ژیانی ،گەنجەکە سەرەڕای جوانیەکەی دەنگێکی زۆر خۆشیشی دەبێت لەکاتی هاتوچۆدا هەمیشە گۆرانی دەڵیت تاوای لێدێ خەڵکی هۆگرو شەیدای دەنگی دەبن و چاوەڕێی تێپەڕینی دەکەن بۆ ئەوەی گوێ لەدەنگە خۆشەکەی بگرن ، کچێکی جوانیش شەیدای دەنگ و شێوەی دەبێت و دەکەویتە داوی خۆشەویستیەوە زۆر بەنهێنی چاودێری دەکات تەنها هاوڕێیەکی کچی پێی دەزانێ کەناوی مەیحانەیە ، رۆژانە لەکاتی تێپەرینیدا لەکەناری روبارەکە چاوی تێدەبڕێ و گوێ بۆ دەنگە خۆشەکەی شل دەکا ، قەدەری ئیلاهی بەداخەوە ئەو کوڕە جوان و دەنگ خۆشە لەڕوداوێکدا کۆچی دوایی دەکات .
کچەکەو مەیحانە رۆژێک لەسەر روبارەکە دەبن و خەریکی دەفرو قاپ شتن دەبن لەناکاو بەلەمەکە تێدەپەڕێ بەڵام بەلەم بەلەمێکی کش و مات و بێدەنگ و خامۆش کەسێکی نامۆی لەسەر دەبێت ، کچەکەش ئاهێکی قوڵ هەڵدەکێشێ و بەچاوی پڕ لە فرمێسک و بەقوڕگی گریاناویەوە دەڵێ :

ميحانة ميحانة
غابت شمسنا الحلو ماجانه
حياك بابا حياك
الف رحمة على بيك
هذول ال عذبوني
وعلى جسر المسيب سيبوني
عافت عيوني النوم
بعدك حبيبي العين ذبلانة
لوح القدر مكتوب
بهجرك حبيبي الروح ضمآنة
ظليت انا سهران
وارعى نجومي بس ماجانا
واتسامر ويا الليل
واجمع همومي وروحي تلفانة
خلي دموع تسيل
من عيني دمة والروح ظميانة
خل الناس…………

………………………..
………………………..
……………………….

مەیحانە مەیحانە
خۆرە جوان و شیرینەکەم ئاوا بو و نەهات
هەر بژیت بابا هەر بژیت
هەزار رەحمەت لەباوکت
ئەوان زۆر ئازاریان دام
ئەوان خەفەتباریان کردم
لەسەر پردی موسەیەب وێڵ ودەستبەرداریان کردم
چاوەکانم خەویان تۆراند
دوای تۆ ئەزیزم ئاو لەچاوما نەماو تواوە
لەلەوحی قەدەر نوسراوە
بەکۆچی تۆ ئەزیزم رۆحم تینوی سەفەرێکی دورە
من بەبێداری مامەوە
شوانی ئەستێرەم و ئەویش نەهاتەوە..هتد
هەرچەندە هەڵبەستەکە لەوە زیاترە
من هەر حەزم کرد ئاشناییەکمان هەبێت بۆ هۆی وتنی ئەو هەڵبەست و گۆرانیە یان کەوتمان مەیحانە مەیحانە بزانین مەیحانە کێیەو چیە؟

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک