" type="text/css" > Skip to main content

نووسینی: م.ئەنوەر قەرەداغی

ئەم گۆرانیە(هەوارە هەوارە) چیرۆکێکی قولی لەگەلدایە یەکەم جار ساڵی ١٩٧٤لە دێی وەسان نزیک نیوەشەو بوو بە ئامێرێکی عود و ئامێرێکی ریتم تۆمارمان کرد عودەکە دوو تەلی پێوە مابوو تێکستەکەشی هی خوالێخۆش بوو ساڵح یوسفی بوو کە شەوێک بانگی کردم بۆ لای خۆی ووتی ئەم شیعرەم نوسیوە گەر حەز بکەیت ئاوازێکی بۆ دانێیت پێم خۆشە گەر  ئاساییە ووتم با تێکستەکە ببینم ووتی بە دیالێکتی بادینیە دەمەوێ ماناکەیت بۆ باس کەم چی دەڵێ بۆ باس کردم زۆر لام جوان بوو ووتم بەس ئەم تێکستە زۆر دورو درێژە دەکرێت جەنابت لێی هەڵبژێریت ٦-٨دێری هەر لەوێ بۆی دەست نیشان کردم کەگەرامەوە هەر بەڕێوە ئەم ئاوازە سوکەڵەیەم بۆ دانا و نیوەی شەو وەک باسم کرد تۆمارم کرد و بۆ بەیانیەکەی بردم بۆ رادیۆی دەنگی کوردستان دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو لەناو بیسەراندا دوای هەرەسیش کەگەراینەوە بۆ شار برادەران ئەوەیان وت بۆ تۆماری ناکەیتەوە بەتوانای ئێستە بەڵام مەحاڵ بوو کە ئەو تێکستە بریاری لەسەر بدرێ چونکە ماناکەی شۆڕشگێڕی بوو بۆیە ئەوەم هێشتەوە تائێستەش لامە و داوام لە هاورێی ئەزیزم ئەحمەد سالار کرد  کە لەسەر هەمان ریتم تێکستێکم بۆ بنووسێ دواتر لەگەڵ تیپی زانکۆی سلێمانیدا هەر بەدەنگی خۆم تۆمارم کردەوە و دواتریش بەم هونەرمەندە ئازیزانە دۆبلاجمان بۆ کردن کاک ئاراسی مەحمود شەوقی و کاک نەبەز ،بۆ کاتی کلیپەکەش ئەوە بوو تەلەفۆنێکم بۆ خوشکی ئازیزم هونەرمەندی گەورە ست بەدیعە دارتاش کرد کە مامۆستای هونەر بوو لە دواناوەندی سلێمانی کچان کە بەتەمام ئەو گۆرانیە سیاسیە تۆمارکەم گەر بکرێت بۆ هەینی داهاتوو لە قوتابیانی پۆلی چوار و پێنج سەیرانێک رێک خەین تا کلیپی ئەو کارە بکەین زۆر بە خۆشحاڵیەوە هات بەدەممەوە بەبرای ئەزیزم هونەرمەند ناسر حەسەنم ووت کەشتێکی وامان هەیە ئەویش کە لەوکاتەدا لەسلێمانی بوو بۆ بەرنامەیەکی کشتوکاڵی هاتبوو خۆشحالی خۆی دەر بری و لەپەراوێزی بەرنامەیەکدا بۆی کلیپ کردم لەهاوینە هەواری دوکان کە ئەوەش چیرۆکێکی بەدواوەیە دواتر باسی لێ دەکەم

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک