" type="text/css" > Skip to main content

هونەرمەندی کۆریای باشوور، هایسو بە مردوویی لە ژوری هۆتێلێكدا دۆزرایەوە و پۆلیس گومانی ئەوە دەكەن خۆی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابێت.

هایسو، كە یەكێكە لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەكانی كۆریا، دو رۆژی دوای ئەوەی پۆلیس ئاشكرایكرد كە لاشەی كەسێكیان دۆزیوەتەوە و لێكۆڵینەوە لە ناسنامەكەی دەكەن، هەواڵی مردنی بڵاوكرایەوە، تا ئێستاش هۆكاری مردنەكەی بە  نادیاری ماوەتەوە.

هایسو كە تەمەنی 29 ساڵە، گومانی ئەوەی لێدەكرێت، خۆی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابێت، چونكە نامەیەكی خۆكوژی لە ماڵەكەی لەلایەن پۆلیسەوە دۆزراوەتەوە، بەڵام وردەكاری نامەكە پارێزراوە و ئاشكرا نەكراوە.

هایسو لە دیسەمبەری ساڵی 1993 لەدایكبوە، بۆ بەشی میوزیك خوێندویەتی، سینگڵ ئەلبومێكی هەیە بەناوی “My Life I Will” بڕیاربو لە 20ی ئەم مانگە بەشداری فێستیڤاڵێك بكات و وەكو گۆرانیبێژ بەشداربێت، بەڵام بەهۆی مردنە كتوپڕەكەیەوە پلانەكان گۆڕانكارییان بەسەرهات

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک