ئەمە وێنەی دیواربەندی لەشاری حضر لە دۆڵی دووڕوبار، لەبەردی کلس دروستکراوە و کاری نەخش و ھەڵکۆڵینی بۆ کراوە. چەند کەسێکن ئامێری موزیکی فوداری جۆراوجۆریان پێیە، مێژوی ئەم پەیکەرانە ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی (ھلنستی) لەنێوان ساڵانی (312-139) پێش زایین.
ئەم کارە ھونەرییە ناوازەیە بەگشتی باسێکی زانستی ورد ھەڵئەگرێت بەڵام گەر ئێمە لە ڕووە موزیکییەکەیەوە باسی لێوەبکەین ژەنیارەکان ئەو ئامێرانەی پێیانە ئامێری فودارن و یەکێک لە ئامێرەکان زۆر بەڕونی دیارە کە ئامێری پان فلوت(Pan flute )ە کە لەسەردەمی ئێستاداشدا بەکاردێت.
وێنەی دیواربەندێك لەشاری حضر لە دۆڵی دووڕوبار
![](https://muziknas.com/wp-content/uploads/2023/04/photo_2023-04-14_13-28-26-3.jpg)