" type="text/css" > Skip to main content

خانمە گۆرانیبێژ، کیژان ئیبراهیم خەیات وەڵامی ئەو رەخنانە دەداتەوە كە بۆ هونەرمەند، ناسڕ رەزازی هاتوە و نوسیویەتی:

مامۆستا ناسڕ چەندین ساڵ لە ئەوروپا ژیاوە، ئەو مەبەستیەتی فێری پیاوەکان بکات چۆن ڕێز لە خانمان بگرن، بیرمە لە خۆشترین دەنگ باسی ئەوەی کرد پێویستە پیاوەکان ڕێ بە خانمان بدەن لە پێش خۆیانەوە ڕێ بکەن بۆ چونە ژورەوە یان بە پێچەوانەوە.

ئەم کلتورە غەربییە بە ئاسانی لێرە قبوڵ ناکرێت.

لە ئەوروپا تەنها پیاو لەسەر قادرمە لەپێش ژن سەرئەکەوێت، چونکە لەوانەیە ژنەکە تەنورەی لەبەرکردبێت، ئەوەش هەر ڕێزە بۆ ژن هاتنە خوارەوە ژن لە پێشە، هەروەها دەرگای سەیارە بۆ خانمان ئەکەنەوە، ئەمە کلتورێکی کۆنە وئێستاش هەر بەردەوامە.

لە کلتوری کوردی هەمیشە گەنجەکان دەستی بە تەمەنەکان ماچ ئەکەن، ژن هەمیشە لە پشت پیاوەوە ئەڕوات ئەمە چۆن پێچەوانە بکرێتەوە ئەو کۆمێنتە نەشیاو و ناشرینانەی لێ ئەکەوێتەوە کە ئەیبینین.

ئەگەر ئەو ناسڕی رەزازییە هونەرمەندی هەر وڵاتێکی تر بوایە ئەخرایە سەر سەر، زۆر دوریش نا، ئەگەر فارس یان تورک بوایە ڕێزی گەورەی لێ دەنرا، هەنێ کۆمێنت ئەبینم من تەریق ئەبمەوە لە پەروەردەو رۆشنبیریمان، بۆ نەگبەتی زۆریشن لەو جۆرە مرۆڤانە.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک